Shadow Shadow

جۆنى دیب بەهۆى بەشداریکردنى لە ڕیکلامێکدا دووچارى ڕەخنەیەکى زۆر بوەوە

14:01 یه‌ك شه‌ممه‌ 01 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

کۆمپانیای دیۆرى فەرەنسی تایبەت بە دروستکردنی بۆن و پۆشاک، بەهۆی فشاری ڕەخنەگرانەوە ناچاربوو یەکێک لە ڕیکلامی بەرهەمەکانی هەڵبوەشێنێتەوە، لە کاتێکدا کارەکتەرى نێو ڕیکلامەکە ئەکتەرى بەناوبانگ جۆنى دیب بووە.

,

پاش ئەوەی کۆمپانیای دیۆرى فەرەنسی کە بەناوبانگە لە بواری دروستکردنی بۆن (عەتر) و جلوبەرگ، ڕیکلامێکى بۆ یەکێک لە بۆنەکانى بەناوی “سۆڤاژ” دروستکرد، لە ڕیکلامەکەدا جۆنى دیب ڕۆڵی پیاوێکی هندییە سورەکان  دەبینێت، بەڵام ڕیکلامەکە دووچاری ڕەخنەیەکی زۆر بوەوە.

,

ڕەخنەگران ناوی عەترەکە کە بە مانای (ناشارستانی) دێت، هاوتاکردنی لەگەڵ هەندییە سوورەکان، بە ڕەگەزپەرستیان لە قەڵمدا.

,

ئاماژەیان بەوەشکردووە، وشەی سۆڤاژ وشەیەکی ناشرین و نابەجێیە، بەو پێیەی کە لە مێژوودا ئەو وشەیە بەشێوەیەکی ناشرین دژ بە خەڵکی ڕەسەنى ئەمریکا بەکارهاتوە، کە  هندییە سوورەکانن.

,

پاش بڵاوبوونەوەی ڕیکلامە لە پێگەی فەرمی کۆمپانیاکە بۆ ماوەی چەند کاتژمێریک، کۆمپانیای دیۆر ناچاربوو بەهۆی زۆری ڕەخنەکانەوە ڕیکلامەکە بسڕیێتەوە.

,

لەپاڵ کۆمپانیاکەدا، ڕەخنەیەکى زۆر ئاڕاستەى جۆنى دیب کرابو، بەوەى بەشدارى لە ڕیکلامێک کردووە کە ڕەگەزپەرستانەیە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل