fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ئەمیان لە مشک و جرجەوە دەگوازرێتەوە

جۆرە ڤایرۆسێکی تر کەسێکی لە چین کوشت.. هانتاڤایرۆسی چییە؟

20:03 سێ شه‌ممه‌ 24 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

هەرچەندە لە ئێستادا ڤایرۆسی کۆرۆنا جیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵکردوە، بەڵام لەگەڵ دەسپێکی ساڵی 2020دا، چەندین ڤایرۆسی ترسناک وکوشندەی دیکە لە چەندین وڵاتی جیهاندا سەریانهەڵداوە.

.

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی” گلۆباڵ تایمز”ی چینی، دوێنێ دووشەممە، پێاوێکی چینی لە هەرێمی “یوننان” لە کاتی تەواوبوونی کارەکەی و لە ڕێگەی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە بە شێوەیەکی کتوپڕلە ناوئەو پاسەی کە تێیدابووە گیانیلەدەستداوە”.

.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردوە: “دوای گەیاندنی تەرمی ئەو پیاوە چینیە بۆ نەخۆشخانە وئەنجامدانی شیکاری خوێن، دەرکەوتووە هۆکاری مردنەکەی توشبونی بووە بە ڤایرۆسی (هانتا Hantavirus).

.

ئەو ڕۆژنامەی چینییە ئەوەی خستوەتەڕوو، دوای ئەوەی کە دەسەڵاتدارانی تەندروستی هەرێمی “یوننان” دڵنیابوون لەوەی کە هۆکاری مردنی ئەو پیاوە ڤایرۆسی هانتا بووە، دەستبەجێ ئەو کەسانەی کە لەگەڵ ئەو پیاوەدابوون لە ناو پاسەکە کە ژمارەیان 32 کەس بوون کەرەنتینە کردوە وەک ڕێکارێک بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە.

.

 بەگوێرەی زانیارییەکانی ناوەندی ئەمریکی بۆ بنەبڕکردن و خۆپارێزی لە نەخۆشییە گوازراوەکان، ڤایرۆسی “هانتا” یەکێکە لە کۆمەڵێک ڤایرۆسی تر کە لە مشک و جرجەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، ئاماژە بەوەکراوە ئەو ڤایرۆسە هەمان نیشانەکانی ئەنفلۆنزای هەیە وەک، لەرز و تا، کۆکە، ئازاری جومگەکان، سەرئێشە، هەناسە سواری، پەککەوتنی سییەکان و هەندێ جاریش دەبێتە هۆی لە کارکەوتنی گوریچلەکان.

.

 

 ناوەندی بنبڕکردن و خۆپارێزی لە نەخۆشییە گوازراوەکان ئەوەشی ڕوونکردوەتەوە، ڤایرۆسی هانتا لە ڕێگەی هەواوە ناگوازرێتەوە بۆ مروڤ تەنها ڕێگاش بۆگۆاستنەوەی ڤایرۆسەکە لە ڕێگەی بەرکەوتنی مرۆڤەوەیە لەگەڵ پاشەڕوو ولیکی مشکەکان، ئەوەشخراوەتە ڕوو، گواستنەوەی ڤایرۆسەکە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر تاڕادەیەک دەگمەنە، بەڵام  زۆرترسناکە و ڕێژەی مردنیش بەهۆیەوە دەگاتە 38%دا.

.

 بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی هانتا هۆشداری ئەوە دراوە کە دەبێت مرۆڤ لە مشک هاوشێوەکانی بەدور بێت و ڕێگاکانی قەلاچۆکردنی ئەو گیانلەبەر پەیڕەو بکرێت.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل