fbpx
Shadow Shadow

جۆرێک بەکتریا بووەتە هەڕەشە لەسەر پاشماوەکانی کەشتی تایتانیک

13:37 هه‌ینی 23 ئاب 2019
article image

ناس کورد

تیمێكی زانایانی شوێنەوارناس و شارەزای كەشتیوانی نێودەوڵەیتی ئاشکرایان کردووە، پاشماوەکانی کەشتی تایتانیک مەترسی لەناوچوونی لەسەرە و بە شەكانی بە شێوەیەکی زۆر خێرا هەڵدەوەشێن.

.
تیمە نێودەوڵەتییەکە نوێترین لێکۆڵینەوەیان لەسەر پاشماوەی کەشتی تایتانیک ئەنجامداوە، ئاشکرایان کردووە بەهۆی بەکتریایەکەوە پاشماوەکانی ئەو کەشتیە خێراتر لەوەی پێشبینییان کردووە لە ناو دەچن.

.

تیمەکە باسیان لەوەکردووە، لەناوچوونەکە لەڕوی زانستیەوە ئاساییە، بەتێپەڕبونی كات لە ژێر ئاودا ئەوپڕۆسەیە ڕوودەدات، بەڵام ئەوەی تێبینی دەكرێت لە ئێستادا لەناوچوونی کەشتییەکە بەشێوەیەكی خێراتر دەبینرێت.

.

ئەو شارەزایانە هۆشدارییانداوە گەر ئەو بەکتریایەی کە لە سەر پاشماوەکانی کەشتییەکە نیشتوە لەناو نەبرێت، ئەوا لە ماوەی 15 بۆ20  ساڵی  داهاتوودا ئاسەواری تایتانێک بە تەواوتی لە ناودەچێت.

.

هەروەها داوایانکردووە هەوڵبدرێت ئەو ئاسەوارە مێژوویە لە لەناوچوون بپارێزرێت و چارەسەرێکی خێرای بۆ بدۆزرێتەوە.

.
هاوکات ناوەندی بەرهەمهێنانی ئەتڵانتیک فلمێکی دۆکیۆمێنتاری لەسەر توێژینەوەی ئەو زانایانە ئامادە کردووە و دیمەکانی کەشتییەکەی بە کوالێتی (4K) تۆمار کردووە.

.

ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو بە شێک لە دیمەنەکانی کەشتییەکە بڵاوکرایەوە و بڕیاروایە بەمنزیکانە تەواوی فلم دۆکیۆمێنتارییەکە بڵاوبکرێتەوە.

كەشتی تایتانیك لە نیسانی ساڵی 1912 دا، لە كاتی گەشتكردن لە بەندەری ساوسهامتۆن لەئینگلتەرا بۆ شاری نیۆیۆرك لە ئەمریكا،بە هۆی پێکدادانی لەگەڵشاخێکی سەهۆلیی سەرئاو كەوتووی نێو دەریا، ژێر ئاوکەوت؛ بەهۆی ڕووداوەکەشەوە هەزار و 500 گیانیان لەدەستدا.

.

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل