fbpx
Shadow Shadow

"تەنها لە تەموزدا 31 کردەوەى ئەنجامداوە"

جوڵەکانى داعش لە عێراق و ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم زیادیان کردووە

21:15 دوو شه‌ممه‌ 05 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان ئاماری کردەوە تیرۆرستییەکانی پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی لە مانگی تەموزدا بڵاوکردەوە، بەگوێرەى ئەو ئامارە لە هەرێم و ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم پێنج کردەوەی تیرۆرستی ئەنجامدراون.

.

بەپێی ئامارەکەی دژەتیرۆر لە مانگی ته‌موزى ئه‌مساڵ، له‌ پارێزگای کەرکوک چوار کردەوەی تیرۆرستی ئەنجامدراون و بەهۆیەوە شەش کەس کوژراون و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.

.

هاوکات لە سنورى پارێزگای سلێمانیش کردەوەیەکی تیرۆرستی ئەنجامدراوە کە هێرشەکەی ناحیەی کوڵەجۆی سنوری گەرمیان بوو، بەهۆیەوە چوار کەس لە هێزەکانى ئاسایشى گەرمیان و پێشمەرگە شەهید بوون و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

.

بەپێی ئەو ئامارەى دژە تیرۆرى هەرێم، بەگشتی لە مانگی تەموزدا لە نۆ پارێزگای عێراق و هەرێم، 31 كرده‌وه‌ى تيرۆريستيى ئه‌نجامدراون و بەهۆیەوە 41 کەس گیانیان لەدەستداوە و 77 کەسی دیکەش برینداربوون.

.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە ماوەی ڕابردوودا جموجوڵەکانی شانە نوستووەکانی داعش لە عێراق ناوبەناو زیادیانکردووە و زۆرکات بەرپرسانی ئەمنی عێراق و هەرێم دانیان بەوەداناوە کە داعش لە عێراق هێشتا کۆتایی نەهاتووە.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل