fbpx
Shadow Shadow

هەواڵی ڕاستەوخۆ

هاتووچۆى هاووڵاتییان قەدەغەکرا

جوڵەى بازرگانى نێوان هەرێم و تورکیا “ئاساییە”

21:04 یه‌ك شه‌ممه‌ 01 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

 

وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، هەوڵەکانیان خستووەتەگەڕ بۆ بەردەوامى جموجۆڵى بازرگانى لەگەڵ تورکیا، سەرۆکى یەکێتى هاوردە و ناردنکارانیش دەڵێت هاتووچۆى بازرگانى ئاساییە.

.

لەشەوى ڕابردووەوە وەزارەتى تەندروستى تورکیا سنورەکانى بەڕووى هاتووچۆى گەشتیارى لەگەڵ هەریەک لە وڵاتانى، عێراق و ئێران و ئیتاڵیا داخستووە، دواى ئەوەى دەیان حاڵەتى توشبوون بە کۆرۆنا لەو وڵاتانە تۆمارکران، هەرچەندە هێشتا هیچ حاڵەتێک لە هەرێم تۆمارنەکراوە، بەڵام تورکیا لەچوارچێوەى عێراقدا سنورەکانى لەگەڵ هەرێمیش داخستووە.

.

وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند”پاش ئەوەی دەنگۆی راگرتنی جموجۆڵی بازرگانی لە سنووری نێوان هەرێم و تورکیا بڵاوبوویەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵەکانی خۆی خستوەتەگەڕ بۆ ئەوەی جوڵەی بازرگانی نێوان هەردوو لا بەردەوام بێت وهەروەها جموجۆڵی بازرگانی سەر سنوورەکان رێکبخرێتەوە بە لە بەرچاوگرتنی رێکارەکانی خۆ پاراستن”.

.

هەروەها هاووڵاتیان دڵنیا دەکاتەوە لەوەى حکومەتی هەرێمی کوردستان درێغی ناکات لە چارەسەرکردنی ئەم کێشانە بە جۆرێك کە کاریگەری لەسەر جموجۆڵی بازرگانی و بازاڕی ناوخۆ نەکات.

.

لاى خۆیەوە، مستەفا عەبدولڕەحمان، سەرۆکى یەکێتى هاوردە و ناردنکارانى هەرێمى کوردستان بە ناس کوردى ڕاگەیاند “جموجۆڵى بازرگانى لەنێوان تورکیا و هەرێم ئاساییە، تەنها ئەو وڵاتە هاتووچۆى هاوڵاتیان و گەشتیارى قەدەغەکردووە”.

.

وتیشى “تائێستا جموجۆڵى بازرگانى بەردەوامە و هیچ کێشەیەکى نییە”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل