fbpx
Shadow Shadow

پێش مردنى ڤیدیۆیەکى پیشانداوە

جوانە چى دەڵێت بۆ کۆچى دوایی هۆشیار؟

19:17 دوو شه‌ممه‌ 30 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

گەزیزە عومەر، خانمە هونەرمەندى دراما و شانۆی کورد ڕایگەیاند، پێش کۆچى دوایی، ئاسۆ عومەر گرتەیەکى ڤیدیۆیی پیشانداوە لەبارەى ئەو ڕۆڵەى کە پێکەوە لە دراماى گەردولولدا گێڕاویانە.

.

گەزیزە عومەر لە زنجیرەى دارامی “گەردەلول”ـدا لە دەرهێنانی جەلیل زەنگەنە، ڕۆڵى “جوانە” دەبینێت، کە هاوسەرى “هۆشیارە” و ئاسۆ عومەر ڕۆڵەکەی دەگێڕێت.

.

گەزیزە عومەر بە ناس کوردى ڕاگەیاند “کۆچى دوایی ئاسۆ خەمێکی قوڵە بۆ هەموومان، بەتایبەتى بۆ من کە هەمیشە وەک برا و کەسێکى خێزانەکەمان مامەڵەم لەگەڵدا کردووە”.

.

وتیشى “دوایینجار کە یەکمان بینى ئێوارەى ڕۆژى 28ى ئەم مانگە لە یادى سینەمادا بوو، لە هۆڵى تەوار، هات بۆ لام دەستمان خستە ملى یەک، وتى با ئەم ڤیدیۆیەت پیشان بدەم هى منداڵى کوڕەکەمە، ئەو گۆرانیە دەڵێتەوە کە من بۆ تۆم وتووە لە گەردەلولدا، زۆر دڵم خۆش بوو کە ئەو کارەمان پێکەوە کردووە کە منداڵ و گەورە و بچوک باسى دەکات”.

.

گەزیزە عومەر باسى لەوەشکرد، مەرگى ئاسۆ زامى مەرگى پشتیوانى قوڵتر کردەوە، چونکە ئەوان هەرسێکیان لە دراماى گەردەلول ڕۆحێکى گرێدراو بوون پێکەوە.

.

“ئەو ڕۆڵەى ئێمە لە گەردەلول تەنها ئیشێک نەبوو، بەڵکو هەر جارێک کە خەڵک باسی دەکرد هاوڕێیەتیمان تازە دەبووەوە، ئەو هەوڵێکى هەبوو بۆ نوسینى دراما و سیناریۆ، منیش هانیمدەدا کە بەردەوام بێت لە کارەکانى” گەزیزە وای وت.

.

ئەوەشى خستەڕوو، زۆر پێی وتوە کە بەردەوام بێت لەگەڵیان لە بەشەکانى دیکەى گەردەلولدا، بەڵام بەهۆى بارى تایبەتى خۆیەوە نەیتوانیوە بەردەوام بێت.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل