fbpx
Shadow Shadow

 جه‌واد زه‌ریف: بارزانى هاناى بۆ ئێمه‌ هێنا و قاسم سولەیمانى بەفریاى کەوت

22:58 پێنج شه‌ممه‌ 22 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

 

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ئاشكراى ده‌كات، كاتى هێرشه‌كه‌ى داعش بۆ سه‌ر هه‌رێمى کوردستان، مەسعود بارزانى، سەرۆکى پێشووى هەرێمى کوردستان،  پەیوەندى پێوە کردووە و پێیوتووه‌ نه‌ ئه‌مریكا و نه‌توركیا به‌هانایانه‌وه‌ نه‌چووه‌ و ته‌نها ئێران فریایان كه‌وتووه‌.

.

 

میدیاكانى ئێران له‌سه‌ر زارى محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێرانه‌وه‌ بڵاویان كرده‌‌وه‌ :” كاتێك چه‌كدارانى داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كى هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تى هێرشه‌ فراوانه‌كانیان بۆ سه‌ر پارێزگاى نه‌ینەو‌ا له‌ساڵى 2014، هیچ كه‌سێك هاریكارى كوردى بۆ رێگریكردن له‌و هێرشه‌دا نه‌كرد”.

.

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ئاشكراشى كردووه‌، له‌وئان و ساته‌دا مه‌سعود بارزانى، په‌یوه‌ندى پێوه‌ كردووه‌ و پێیووتوه‌: په‌یوه‌ندیان به‌تورك و ئه‌مریكاوه‌ كردووه‌ به‌ڵام كه‌س به‌هانایانه‌وه‌ نه‌چووه‌ ته‌نها حاجى قاسم سوله‌یمانى نه‌بێت له‌ماوه‌ى 7 بۆ 8 كاتژمێردا دوو فڕۆكه‌ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌ئێرانه‌وه‌ بۆ ڕە‌وانه‌كردن بۆ ئه‌وه‌ى به‌ر به‌هێرشه‌كه‌ى داعش بگرن.

.

 

زه‌ریف ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ “به‌هه‌ڵوێسته‌كانمان ئه‌وه‌مان سه‌لماند جیاوازى له‌نێوان شیعه‌ و سوننه‌ و كورد و ئه‌وانى تریشدا ناكه‌ین و پشتیوانى هه‌موو ئه‌وانه‌مان كردووه‌ دژى داعش شه‌ڕیان كردووه‌، ئه‌وه‌ش به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌و وته‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ندێك به‌هه‌ڵه‌ ده‌ڵێن گوایه‌ ئێران یارمه‌تى ئه‌وانه‌یداوه‌ بۆ به‌رفراوانى هیلالى شیعه‌، به‌ڵام ئێمه‌ هه‌وڵى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى ئه‌و مه‌ترسیه‌ماندایه‌وه‌ كه‌ هه‌ڕە‌شه‌ى له‌ هه‌موو ناوچه‌كه‌ ده‌كرد”.

.

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ده‌شپرسێت :” ئایا بارزانى شیعه‌یه‌ و له‌نێو هیلالى شیعه‌دایه‌ كه‌ ئێمه‌ ده‌ستبه‌جێ هاریكاریه‌كه‌مان پێیگه‌یاند..؟ كاتێكیش سعودیه‌ گه‌مارۆى قه‌ته‌ریدا ئێمه‌ ده‌رگایه‌كمان لێكردنه‌وه‌ ئایا قه‌ته‌ر وڵاتێكى شیعه‌یه‌..؟ ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هاریكاری ئه‌وانیشمان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بیرى شه‌ڕ له‌ناوچه‌كه‌دا زاڵ نه‌بێت.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل