Shadow Shadow

"پابه‌ندین به‌نامه‌كه‌ى ئۆجه‌لانه‌وه‌ "

جه‌میل بایك داوا ده‌كات ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ى له‌نێوان په‌كه‌كه‌ و توركیادا بۆ ئاشتى ماوه‌ته‌وه‌ له‌ده‌ستنه‌چێ

22:19 پێنج شه‌ممه‌ 04 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

دواى چڕبوونه‌وه‌ى بۆردومانه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌ سنورییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا، سه‌ركرده‌یه‌كى دیارى په‌كه‌كه‌ داوا ده‌كات ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ى له‌نێوان ده‌وڵه‌تى توركیا و په‌كه‌كه‌ بۆ ئاشتى ماوه‌ته‌وه‌ له‌ده‌ستنه‌درێت.

.

جه‌میل بایك ئه‌ندامى كۆنسه‌ى كۆما جڤاكین كوردستان (كه‌جه‌كه‌) له‌وتارێكدا كه‌ له‌ڕۆژنامه‌ى واشنتۆن پۆست بڵاوى كردۆته‌وه، نوسیویه‌تى “بۆ چاره‌سه‌رى قه‌یرانه‌كه‌ و ڕاگرتنى شه‌ڕ و هێنانه‌ كایه‌ى ئاشتیه‌كى بنه‌ڕه‌تى ئه‌وان ده‌رفه‌تێكیان له‌به‌رده‌ستدا ماوه‌ته‌وه، ئه‌و ده‌رفه‌ته‌شى كه‌ ئه‌وان بۆ چاره‌سه‌رى ئاشتیانه‌ى كێشه‌كانى نێوان كورد و ده‌وڵه‌تى تورك له‌ده‌ستیانداوه‌ ئه‌سته‌مه‌ بۆ نه‌وه‌كانى ئاینده‌ دروستببێته‌وه”.

.

بایك ئاماژه‌ى بۆ ئەوە كردوه، ئه‌وه‌ى كه‌ پێشتر وتویه‌تى له‌باره‌ى ئۆجه‌لان و پڕۆسه‌ى ئاشتیه‌وه‌ ئێستاش دووباره‌ى ده‌كاته‌وه و له‌و باره‌یه‌وه‌  ده‌ڵێت “عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان قسه‌كه‌رى ئێمه‌یه‌ له‌پڕۆسه‌ى ئاشتیدا، له‌گه‌ڵ هه‌موو بۆچونه‌كانیشیداین كه‌ له‌دواهه‌مین نامه‌یدا بڵاوى كرده‌وه، ئه‌وه‌ش ڕاده‌گه‌یه‌نین ده‌رفه‌تى چالاكییه‌كى ئازادانه‌ به‌و بدرێت یارمه‌تیده‌ر دەبێت بۆ پرۆسه‌ى ڕاگرتنى شه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ى به‌ڕاشكاوتر بڵێم پێویسته‌ ئه‌و له‌زیندانى ئیمراڵییه‌وه‌ بخرێته‌ ژێر چاودێریه‌وه‌ و له‌خانویه‌كى پارێزراودا دابنرێت”.

.

له‌كۆتایى وتاره‌كه‌یدا، بایک سه‌ركرده‌ى دیارى په‌كه‌كه‌، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردوه‌، به‌چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كورد له‌توركیا، ڕۆڵێكى باشى ده‌بێت له‌چه‌سپاندنى دیموكراتى و دروستبوونى كه‌شێكى ئارام له‌ سه‌رجه‌م ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا به‌ڵام توركیا ئه‌وه‌ى قبوڵ نیه‌ و ئه‌وانیش بۆ دۆزینه‌وه‌ى ڕێگه‌چاره‌یه‌كى دیموكراسى به‌رده‌وام ده‌بن له‌خه‌بات.

.

وته‌كانى بایك له‌كاتێكدایه‌ ماوه‌یه‌كه‌ سوپاى توركیا بۆردومانه‌كانى بۆ گونده‌كانى سنورى قه‌ندیل چڕكردوه‌ته‌وه‌ و ئه‌و كاره‌ به‌رده‌وامه‌ى تورکیاش كاردانه‌وه‌ى ناوخۆیى به‌دواى خۆیدا هێناوه‌ و داوا ده‌كرێت ئه‌و پرسه‌ ببرێته‌ په‌رله‌مانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل