fbpx
Shadow Shadow

جه‌بار یاوه‌ر: ئەو هێزەى ئەمریکا کە لە سوریا کشاوەتەوە تەنها بە هەرێمدا تێدەپەڕێت

11:58 دوو شه‌ممه‌ 21 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

جه‌بار یاوه‌ر ڕایگەیاند، ئەو هێزەى ئەمریکا کە لە سوریا کشاوەتەوە تەنها بە هەرێمدا تێدەپەڕێت و پرسی جێگیرکردنیان پەیوەندى بەئەوانەوە نییە.

.

ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌، 21ى ئۆكتۆبه‌رى 2019، چه‌ند میدیایه‌كى عێراقى له‌سه‌ر زارى جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وە بڵاویانكرده‌وه‌، ئه‌و هێزانه‌ى كه‌ ئه‌مریكا كه‌ له‌ڕۆژئاواى كوردستان ده‌كشێنه‌وه‌ له‌هه‌رێمدا نامێننه‌وه‌ و بۆ مانه‌وه‌شیان ده‌بێت ڕێكه‌وتنێكى نوێى ئه‌منی له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق و هه‌رێمدا بكه‌ن.

.

له‌لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ ناس كورد، جه‌بار یاوه‌ر وتى “هیچ لێدوانێكم له‌باره‌ى شێوازى كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مریكا له‌باكورى سوریا نه‌داوه‌ و ئه‌وانه‌شى كه‌ په‌یوه‌ندیان كردووه‌ وتومه‌ له‌لایه‌نى ئه‌منى به‌غدا بپرسن و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌شى كه‌ بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌ دورن له‌ڕاستییه‌وه‌”.

.

وتیشى “ئه‌و هێزانه‌ ته‌نها به‌هه‌رێمى كوردستاندا تێده‌په‌ڕن، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم په‌یوه‌ندى به‌ جێگیركردنیانه‌وه‌ نییه‌ “.

.

پێشتر وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، ئه‌و هێزانه‌ى كه‌ له‌باكورى سوریا ده‌كشێننه‌وه‌ به‌ره‌و عێراق ڕه‌وانه‌ى ده‌كه‌ن.

.

له‌ئێستادا یه‌كه‌مین كاروانى ئه‌و هێزانه‌ گه‌یشتونه‌ته‌ شارى دهۆك و وابڕیاره‌ بچنە ناوچەکانى ناوەڕاست و خوارووى عێراق.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل