fbpx
Shadow Shadow

عێراق بۆ لە لەشکرکێشییەکەى تورکیا دەترسێت؟

جارێکى تر چەکدارانی داعش سنورى عێراق دەبەزێنن؟

21:46 شه‌ممه‌ 12 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس كورد-

پاش ڕاگەیاندنی لەشکرکێشییەکەى تورکیا لە باکوری سوریا، ئاستی هوشدارییەکان لە عێراقدا ڕۆژ بەڕۆژ بەرەو هەڵکشان مل دەنێ، عێراقیش لە ترسی دەزکردنی چەکدارانی ڕێکخراوی داعش هێزی سەربازی ڕەوانەی سنورەکانی نێوان عێراق و سوریا، دەکات.

.

ڕۆژی (چوارشەممە)ی ڕابردوو، تورکیا لەشکرکێشییەکى بەناوى “کانی ئاشتی” بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان، ڕاگەیاند.

.

هاوکات ئەنجومەنی نیشتیمانی عێراقی، لەڕاگەیەندراوێکدا، کە ڕۆژی (هەینی، 12ى تشرینی یەکەمى 2019) بڵاوکراوەتەوە وێنەیەکیشی دەست ناس کورد کەوتووە، سەرکۆنەی دەستدرێژییەکانی تورکیای کردووە بۆ سەر خاکی سوریا، لە هەمانکاتیشدا، فەرمانی داوە  بە پاراستنی سنورەکانی نێوان عێراق و سوریا و رێگریکردن لە ئەگەری دزەکردنی چەکدارانی داعش بۆ ناو خاکی عێراق.

.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە ئەنجومەنی نیشتیمانی عێراق هێزەکانی پاسەوانی سنوری دەستکراوە کردووە لەدابینکردنی هەموو ئەو کەرەستانەی کە دەبنە هۆکاری پاراستنی سنورەکان لە  کامێرای چاودێری و پەرژینی تەل و هەموو پێداویستییەکانی دیکە، لە هەمانکاتیشدا وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی ڕاسپاردووە  لە گرتنەبەری ڕێکاری  کارگێڕی و دارایی بەپەلە بۆ پێشوازیکردن لە دانیشتوانی کەمپی هول لە سوریا و دروستکردنی  کەمپێک لە نزیک سنوری هەردوو وڵات بۆ نیشتەجێکردنی ئەو ئاوارانە.

.

بەبڕواى چاودێرانى سیاسى ڕێکارەکانی عێراق پاش ئەوە دێت، کەئێستا زیاتر لە 12 هەزار لە ئەندامانی داعش لە زیندانەکانی هێزەکانی هەسەدەدان، بە تایبەتی دوای ئەوەی چەند چەکدارێکی داعش توانیان لە زیندانەکانی شاری قامیشلۆ و حەسەکە هەڵبێن.

.

ئەم پێشهاتانە کاردانەوەی جیاوازیان لێکەوتەوە لەلایەن بەرپرسە عێراقییەکان و لەئێستادا ترسی ئەوەیان هەیە ئەو ڕووداوانە ببێتە هۆکاری دزەکردنی چەکدارانی داعش بۆ ناو خاکی عێراق.

.

لەو باریەوە، سەرمەد بەیاتی، شارەزا لە بواری ئەمنی، تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند :”تورکیا دەیەوێت پارێزگاری لە هێڵی سنوری نێوان تورکیا و باکوری سوریا بکات لە ناوچەکانی گرێ سپی تا دەگاتە  ناوچەی سەری کانی، چونکە   تورکیا ترسی ئەوەی هەیە  کوردەکان ناوچەیەکی فیدراڵی ئارام لەو سنورە  دروست بکەن”.

.

وتیشی :”کوردەکانیش ترسی ئەوەیان هەیە هێزەکانی تورکیا لەو ناوچانە کوشتارگەیەک دژ بە کوردەکان ئەنجام بدەن، عێراقیش ترسی ئەوەی هەیە ئۆپڕاسیۆنەکەی تورکیا ببێتە هۆى لەدەستدانی کۆنتڕۆڵ بەسەر کەمپی هول کە  دەکەوێتىە دووری 40 کیلۆمەتر لە سنوری عێراقەوە”.

.

ئەو شارەزا ئەمنییە، هۆشداریشیدا لەشکرکێشییەکەى تورکیا کاردانەوەی نەرێنی دەبێت لە سەر ڕەوشی ئەمنی عێراق، داواشیکرد، حکومەتی عێراق لەئەوپەڕی ئامادەباشیدا بێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر ئەگەرێکی نەخوازراو.

.

هاوکات، ئەحمەد شەریفی، شارەزا لە گروپە تووندڕەوەکان، بە ناس کوردی وت:” ئۆپڕاسیۆنی”کانی ئاشتی” کە لەلایەن تورکیا بەڕێوە دەچێت، ئەگەری زۆری هەیە کێشەی نەتەوەیی نێوان کوردەکان و تورکمانەکانی عێراق زیاتر قوڵتر بکات، ببێت بەهۆکاری دروستبوونی گرژیی و ئاڵۆزی لەنێوانیاندا، لە هەمانکاتیشدا هەل دەقۆزێتەوە بۆ چەکدارانی داعش  کاری تیرۆریستی ئەنجام بدەن و چالاکییەکانیان دەستپێبکەنەوە”.

 

.

هەر لەو بارەیەوە، قەیس خەزعەلی، ڕابەری گروپی عەسائیب، لە تویتێکدا،  لەشکرکێشییەکەى تورکیای بە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە قەڵەم داوە، داواشی لە حکومەتی عێراق کردووە ئەو مەترسیانە بەجدی وەربگرێت و ڕێکاری پێویست بگرێتە بەر بۆ ڕێگریکردن لە هەر ئەگەرێکی نەخوازراو.

.

هاوکات ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی مینبەری عێراقی، ڕایگەیاند :” ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا کاردانەوەی نەرێنی دەبێت لە سەر ڕەوشی ئەمنی عێراق”.

.

وتیشی “شانە نوستووەکانی داعش ئەو هەلە دەقۆزنەوە بۆ ئەنجامدانی کاری تیرۆرستی لەناو خاکی عێراق”.

.

روونیشیکردەوە :”دەبێت حکومەتی عێراق لە ئامادەباشیدا بێت بۆ پێشوازیکردن لە هەزاران ئاوارەی سوری”.

.

داواشیکرد، حکومەتی عێراق بە جدی بەدەم هەرێمی کوردستانەوە بچێت، چونکە هەرێم  یەکەم وێستگەیە کە ئەو ئاوارانە ڕووی تێدەکەن.

.

لەئێستادا زیاتر لە 12هەزار چەکداری داعش،  لە حەوت زیندانی هێزەکانى سوریاى دیموکراتن (هەسەدە)، لەو ژمارەیەش چوار هەزاریان چەکداری بیانین، بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەردۆگان بە مەبەستی دروستبوونی پەشێوی و ئاڵۆزی بۆ ڕژێمی بەشار ئەسەد  لەهەوڵی ئەوەدایە داعشە زیندانیکراوەکان لە زیندانەکانی هەسەدە، دەرباز بکات.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل