fbpx
Shadow Shadow

جارێکى تر دەروازەى بەندەرى ئوم قەسر لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە داخرایەوە

10:05 پێنج شه‌ممه‌ 07 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

پاش ئەوەى بەیانى ئەمڕۆ کاربەدەستانى ناوچەکە ڕایانگەیاند، دەروازەى بەندەرى ئوم قەسر کراوەتەوە و کارەکان دەستیان پێکردووەتەوە، ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، جارێکى تر خۆپیشاندەران ئەو دەروازەیان داخستەوە.

,

ئاژانسى ڕۆیتەرز لە هەواڵێکیدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە جارێکى تر خۆپیشاندەران دەروازەى بەندەرى ئوم قەسریان لە باشورى بەسرە داخستەوە، ئەوەش پاش ئەوەى بۆ ماوەیەکى کورت ئەمڕۆ دەروازەکە کرابوەوە و هاتوچۆى بازرگانى دەستی پێکردبوەوە.

,

بەرپرسانى بەندەرەکە و سەرچاوەکانى کەرتى ئەمنى و نەوتى ئەوەیان خستوەتەڕو، بەیانى ئەمڕۆ کارەکانى پاڵاوگەکانى نەوتى نێو بەندەرەکە دەستیان بەکارەکانیان کردووەتەوە.

,

دوێنێ چوارشەممە، وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی بەردەوامبوونی خۆپیشاندانەکانەوە، عێراق بە بەهای شەش مليار دۆلار تەنها لەماوەى پێنج ڕۆژدا زیانی پێگەیشتوە.

,

لەلایەکى ترەوە جینین هینس، نوێنەرى تایبەتی ئەمینداریی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لە هەمان ڕۆژدا هۆشداریدا لە داخستنی ڕێگاوبانە زیندووەکان، ڕاشیگەیاند: “پاراستنیان ئەرکی سەرشانی هەمووانە”.

,

ئەوەشى وت: “بەهۆی داخستنی ئەو ڕێگایانەوە، عێراق بە ملیارەها دۆلار زیانی پێگەیشتوە”.

,

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل