fbpx
Shadow Shadow

تەواوى وتاری سەرۆککۆمارى عێراق لە کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان

21:25 چوار شه‌ممه‌ 25 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

سەرۆککۆمارى عێراق لە بارەگاى نەتەوەیەکگرتووەکان بە ئامادەبوونى سەرکەکانى وڵاتان، وتارێکى پێشکەشکردوو، باسى لە نەهامەتی گەڵى عێراق کرد، لەبەشێکى دیکەشدا باسى لە کێشەکانى نێوان هەرێم و بەغداد کرد.

,

تەواوى وتارەکەى سەرۆککۆمارى عێراق:

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان

جەنابی سەرۆک

جەنابی سکرتێری گشتی

خوشک و برایانی ئامادەبووی بەڕێز

خۆشحاڵم بە ناوی عیراق، دەوڵەتی دامەزرێنەر لە نەتەوە یەکگرتووەکان، سڵاوتان لێبکەم.

هیوای سەرکەوتن بۆ خولی ئێستای کۆمەڵەی گشتی دەخوازم بە تایبەتریش کە ئاگادارین لەوەی ئه‌وله‌ویه‌تی کارەکانی کۆمەڵەکە بریتییە لە بەرەنگاربوونەوەی ئاستەنگەکانی کەشو هەواو تەندروستی و گەشەپێدانی بەردەوام کە هەنگاوێکی بنیاتنەرە، ئومێدەوارین ئه‌م هه‌نگاوه‌ هه‌وڵێک بێت بۆ دۆزینەوەی کەشێکی لەباری نێودەوڵەتی هاوبەش لە کاروانی ئەو چارەسەرانەی کە پێویستە بکرێن بۆ هەسارەکەمان و بۆ مرۆڤایەتی بە گشتی.

,

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هەر لە سەرەتای دروست بوونیەوە پرەنسیبی شەراکەتی لەنێوان نەتەوەکان بنیاتناوە لە پێناو بەدیهێنانی بەها به‌رزه‌کان کە ئامانجەکانی لەچوارجێوەیەکدا ئەبێت کە بریتییە لە زامن کردنی ئاسایش و ئاشتی نێودەوڵەتی و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بەرێگەیەکی ئاشتیانە، زامن کردنی مافەکانی مرۆڤ وەک بەهایەکی باڵاو ئامانجێکی سەرەکی، ئەم هەوڵانە کاروانێکی دورودرێژبوون بەرەو بەدەستهێنانی دەستکەوتی گەلان و ئاسته‌نگه‌کانی به‌رده‌می، ئومێدی ملیۆنان کەس لەسەرتاسەری جیهان تا ئێستاش پەیوەستە بەم رێکخراوەوە لەپێناو پتەوکردنی دیالۆگ و بەهێزکردنی هەماهەنگی هاوبەش بۆ چارەسەکردنی قەیرانی هەژاری و چاودێری تەندروستی و پەروەردەو ئاسایش و گەشەپێدان کە تا ئێستاش ئەرکێکی هەنووکەیی و گرنگە لەسەرتاسەری جیهاندا.

,

ئامادەبووانی بەڕێز
لەم دیدارە جیهانییه‌‌دا من باسی ئومێد و خواستی گه‌له‌که‌م ده‌که‌م له‌ ته‌رخانکردنی هەوڵەکان بەئاراستەی بەگژاچوونەوەی تیرۆرو سەرکەوتن بەسەریدا ئەویش لەرێگەی دەستەبەرکردنی ژیانێکی ئازادو شکۆمەند بۆ هاوڵاتيان و دەستەبەرکردنی ئاسایش و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان و پەرەپێدانی ئابووری نەک تەنها لە عیراقدا، بگره‌ لەسەر ئاستی خۆرهەڵاتی ناوه‌راستیش.

,

وه‌ک ئاشکرایه‌ بۆ هه‌موتان تیرۆر چنگی لەوڵاتەکەمان گیرکردبوو، قۆناغێکی قورس و مەترسیداربوو و ئه‌وکات چاوەڕوانی خراپتریشدەکرا، پیلانی داعش، پیلانێکی قێزەون بوو بۆ وێرانکردنی عیراق و ناوچەکە، سەرەڕای ئەو قوربانییە گەورانەی گەلەکەمان و هێزە چەکدارەکانمان لە سوپا و حەشدی شەعبی و پێشمەرگەو ئەوانی تر پێشکەشیان کرد لە رێگەی ئازادی و بەگژاچوونەوەی تیرۆر بەهەماهەنگی و پشتیوانی هاوپەیمانی نێودەڵەتی و دۆستەکانمان، کە لێرەوە سوپاس و پێزانینی خۆمانیان پێ رادەگەیەنین، مێژوو ئەوە تۆمار دەکات کە عیراقییەکان توانیان بە یەکڕیزی و ئیراده‌ی به‌هێزیان و رۆڵی گەورەی مەرجەعییە دینییەکان، شکست بەو پیلانە تەکفیرییە بهێنن و هاوکات جیهانیش لە دڕندەیی ئەو تاقمە بپارێزن.

,

عیراق ئێستا بە قۆناغێکی گەشەپێدانی ئیجابی گرنگدا دەڕوات لە رووی ئاسایش و دۆخی سیاسی و ئابووریەوە، لە ئێستاشدا وه‌رچه‌رخانێکی ئه‌تۆ لە عیراق بەڕێوەدەچێت کە لەچەندین ساڵی رابردوودا بە خۆیەوە نەبینیوە.

,

پێویستە ئەم گەشەسەندنە ئیجابیانە بە بایەخەوە سه‌یر بکه‌ین و لەبەر رۆشنایی ئەو ئارامی و ئۆقرەییەی کە لەئێستادا بەدیهاتووە، شتی زیاتری له‌سه‌ر بونیات بنێین، به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی کە گەلی عیراق لە ماوەی ٤٠ ساڵی رابردوودا لە زوڵم و جینۆسایدو ئەنفال و گۆڕەبەکۆمەڵەکان و بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لە هەڵەبجەو وشکردنی هۆڕەکان و لەناوبردنی ژینگەو جەنگ و گەمارۆکان و پەتای تیرۆرو وێرانکردنی ژێرخانی ئابوری و گەندەڵی توشی هات، لەوانەیە هیچ ده‌وڵه‌تێکی تر به‌قه‌د عیراق لەو ماوەیەدا رووبەڕووی ئەو وێرانکارییە نەبوبێتەوە، بۆیە ئەو ئۆقرەییەی ئێستا بەدیهاتووە دەستکەوتێکی گرنگەو پێوستە پارێزگای لێبکەین و بیپارێزین.

,

هاوکات کەشێکی ئیجابی لە ئارادایە بۆ چارەسەرکردنی کێشە کەڵەکەبووەکانی نێوان حکومەتی ئیتیحادی و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای دەستور، هەروەها رۆڵی نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەغداد لەم رووەوە زۆر گرنگە بەتایبەت لەو مەسەلانەی پەیوەستن بە دۆسییەی کەرکوک و ناوچە جێ ناکۆکەکان کە یارمەتیدەر ئەبن لە دۆزینەوەی چارەسەر بە گوێرەی ئەوەی لەدەستورەکەماندا هاتووە.

,

سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش تا ئێستاش ئاستەنگەکان زۆرن و ئەو دەستکەوت و سەرکەوتننانەی کە پێویستە بەدیبێن بریتین لە ریشه‌کێشکردنی تەواوەتی تێرۆر کە تائێستاش پێویستی بە هەماهەنگی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی هەیە بۆ بەگژاچوونەوەی ئەو ئافاتە ترسناکەو چارەسەکردنی ئەو دۆخانەی کە بوونە هۆی ئەوەی ژینگەیەکی لەبار بۆ گەشەسەندن و چەکەرەکردنی ئەو ئافاتە ترسناکە دروست بێت.

,

تائێستاش هەنگاوەکانی بنیاتنانەوە لەو ناوچانەی کە جەنگ زیانی پێگەیاندوون و گەڕاندنەوەی خه‌ڵکی ئاواره‌و لێقەوماوان لە قۆناغی سەرەتایدایه‌، لێره‌وه‌ رۆڵ و بەرپرسیارێتی نێودەوڵەتی لەم رووەوە که‌ لە بڕیارەکانی کۆنگرەی کوەیت بۆ بنیاتنانەوە به‌رجه‌سته‌بوو کە لە ساڵی ٢٠١٨ بەڕێوەچوو، له‌ هەوڵداین بە پشتیوانی دۆست و براکانمان بڕیاره‌کانی ئەو کۆنگرەیە کارابکەین.

,

پێویستە پێکەوە کار بکەین بۆ بەگژداچوونەوەی تیرۆر بەهەموو شێوەکانی، سەرکەوتنی سەربازی بەسەر داعشدا گرنگە، بەڵام پێویستە ئاماژە بۆ ئەوە بکەین کە تا ئێستاش پاشماوه‌کانی تیرۆر لە هەوڵی خۆ رێکخستنەوەدان و پەتای تیرۆرو توندڕەوی لە سوریاو وڵاتانی تر لە ئارادایە، هاوکات گرژی ئیقلیمی و ناکۆکییەکان لە ناوچەکەدا وه‌کو هۆکارێکی مەترسیدار و ژینگەیەک بۆ تێرۆر ماونه‌ته‌وه‌، چونکه‌ تیرۆرلە بۆشای ئەمنی و سیاسی ده‌رفه‌ت وه‌رده‌گرێت، بۆیە پێویستە پێکەوە کار بکەین لە پێناو نەهێشتنی ئەو کەلێنانە.

,

خۆرهەڵاتی ناوڕاست بە دەست ناکۆکی و جەنگە یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کان دەناڵێنی و پێویستە لەسەرمان بە جدی بەگژیا بچینەوەو لەقۆناغی قەیرانەکان دەربازبین و بەرەو قۆناغی هەستانەوە هەنگاوبنێین.

,

به‌ردەوام بوونی دۆخی کارەساتباری سوریا واده‌کات توندڕەوی و تیرۆر ژینگەیەکی لەباریان ده‌ستبکه‌وێت، بۆیه‌ ئەو وڵاتە پێوستی بەهەوڵێکی کاراو کاریگەر هەیە بۆ ئەوەی سورییەکان بتوانن چارەسەرێکی سیاسی هەمیشەیی بدۆزنەوەو ئارامی و ئۆقرەیی بە دیبهێنن و مافی سورییەکان لە ئاشتی و ئاسایش و ئازادیدا زامن بکرێت و بەبێ هیچ دەست وەردانێک لە کاروباریان بڕیار لەسەر داهاتوویان بده‌ن، لێرە تەئکید دەکەینەوە لەسەر پێویستی بەشداری کارا لەدۆزینەوەی چارەسەرێکی دادپەروەرانەو گشتگیر بۆ مەسەلەی فەلەستین بە گوێرەی بڕیاره‌ نێودەوڵەتییەکان کە تیایدا زامنی مافی رەوای گەلی فەلەستین بکرێت، هاوسۆزیمان لەگەڵ ئازارەکانی گەلی فەلەستین و مافە رەواکانیان دووپاتدەکەینەوە بۆ دروستکردنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ لەسەر خاکه‌که‌ی. بڕیاری ئەم دواییەی لکاندنی بەرزاییەکانی جۆلان و غور ئوردن بریتییە لەسەرپێچییەکی روون و ئاشکرای قانونی نێودەوڵەتی و هۆکارێکە بۆ پشێوی بە ئاراسته‌ی بەردەوامبوونی قەیرانەکان که‌ کاریگه‌ری خراپ لەسەر ئاینده‌ و ئارامی ناوچەکەو جیهان دروست ده‌کات.

,

بەردەوامبوونی جەنگ لە یەمەن جێگەی نیگەرانییەکی گەورەیە، لەبەر رۆشنایی دۆخی ئەمنی و مرۆیی کە تارماییەک بۆ سەر ناوچەکەدروست دەکات، پشتیوانیکردنی یەمەنییەکان بۆ گه‌شتن به‌ چارەسەرێکی سیاسی گشتگیرو ده‌سته‌به‌رکردنی ئاشته‌وایی بۆ وڵاتەکەیان پێویستەکه‌ که‌ مەترسییەکانی ده‌وروبه‌ر فه‌رزی ده‌کات.

,

بە ئامانج گرتنی ئاسایشی کەنداو شانشینی عه‌رەبستانی سعودی پێشهاتێکی مەترسیدارەو ئێمە لە عیراق نیگەرانی ئەو گرژی و پەرەسەندنانەین، چونکە پەیوەستێکی زۆرمان بە ئاسایشی کەنداوو ناوچەکەوە هەیە وە پێویستە لەسەر کۆمەڵی نێودەوڵەتی کە بەجدی لەو پەرەسەدنانە بڕوانێت، چونکە کاریگەرییەکانی کارەساتبار دەبن لەسەر ئاسایشی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی.

,

بارودۆخی ئیقلیمی مەترسیداره‌و ئاماژەیه‌ بۆ ئه‌نجامی کاره‌ساتبار، پێویستە بەبایەخەوە لێی بڕوانین، ئیتر جەنگ به‌سه‌، بێگومان ناوچه‌که‌مان پێویستی بە جەنگێکی تازه‌ نییە، بە تایبەت کە جەنگی ئەم دواییەی دژ بە تیرۆر تا ئێستاش بە شێوەیەکی بنەبڕ کۆتایی نەهاتووە.

,

هەڵوێستی نەگۆڕمان ئه‌وه‌یه‌ که‌ پێویسته‌ زمانی دیالۆگ جێگه‌ی زمانی گرژی و ئاڵۆزی بگرێته‌وه‌، ئەم هەڵوێستەشمان لەسەر ئه‌و حه‌قیقه‌ت و پێدراوه‌ بنیاتنراوە کە بەرژەوەندی گەلان لە ناوچەکەماندا دەیسەپێنێت، کۆده‌نگی بەگژداچوونەوەی تیرۆرو توندڕەویی و پەرەپێدانی ئابوری و دۆزینەوەی هەلی کار بۆ گەنجه‌کانمان به‌لاوه‌ گرنگتره‌ لە سه‌رقاڵبوون به‌و ناکۆکییانەی ئێستا له‌ ئارادان، چارەسەریش بە لێکتێگەیشتنی گشتگیر دەست پێدەکات له‌ رێگه‌ی رێزگرتن لە پرەنسیبی دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆ و رێزگرتن لە سەروەری نیشتمانی دەوڵەتانی ناوچەکەو له‌به‌رچاوگرتنی مافەکانی مرۆڤ، لێره‌وه‌ خاڵی هاوبەش هه‌ن کە دەکرێت هەموومان لەسەری کۆک بین، ئەویش ئەوەیە کە هەموومان سبەینێیه‌کی باشترمان دەوێت بۆ منداڵه‌کانمان و دەبا کاربکەین لەسەر هێورکردنەوەی بارودۆخ و پرۆسه‌ی بیناکردنه‌وه‌.

,

سەرەرای ناکۆکیه‌کانی ناوچەکە، دوپاتی ده‌که‌مه‌وه‌، ئۆقرەیی عیراق، بەرژەوەندییەکی هاوبەشە بۆ هەمووان و دەتوانین بەرژەوەندی هاوبەشی گرنگی له‌سه‌ر بنیات بنێین، بۆیه‌ فه‌رامۆشکردنی عیراق دەبێتە مایه‌ی گرژی و نائارامی بۆ تەواوی ناوچەکە، ئێستا عیراق لە بوژانەوەدایەو ئێمەش لە هەوڵی بەدیهێنانی ئۆقرەییەکی بەردەوامداین، ئێستا عیراق، رۆڵێکی میحوەری هه‌یه‌ لە ناوچەکەدا، چەندین ئیعتبباری جیۆسیاسی و ئابوری و رۆشنبیری و ئاینی هەیە، لە کاتێکدا عیراق لانکەی پێغەرمبەر ئیبراهیمە سەلامی خوای لێبێت، عیراق به‌ هاوسێی ئیسلامی و قوڵایه‌ عەرەبیه‌که‌یه‌وه‌، خاڵی بەیەکگەیشتنى گه‌له‌ مه‌زنه‌کانی رۆژهه‌ڵاته‌ لە عەرەب و فارس و تورک و کورد، هەروەها پێکهاتە جیاوازەکانی وڵاتەکەمان لە شیعەو سونەو عەرەب و کوردو تورکمان و موسوڵمان و مەسیحی و سابیئەو ئێزیدی و شەبەک و هەموو ئەمانە یاریدەدەری بنەڕەتین لە پێناو بەدیهێنانی ئاشتی و لێکتێگەیشتن لە نێوان وڵاتاندا وەلایەنێکی کاریگەریش دەبێت لە پێناو هه‌ر هەوڵێکی بنیاتنان و پێشکەوتن و گەشەسەندندا.

,

ئێمە ماوەیەکی دورو درێژ گۆڕەپانێک بووین بۆ ناکۆکیه‌کانی خه‌ڵکی تر، بۆیە ئێمەو خه‌ڵکی تریش به‌هۆی نه‌بوونی ئارامی له‌ عیراقدا باجێکی قورسماندا، بەرژەوەندییەکانی ئێمەو بگره‌ بەرژەوەندییەکانی ناوچەکەش لەوەدایه‌ عیراق ببێتە پردێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان دراوسێکانیدا، بۆیە جارێکی تر لەم مینبەرەوە داوای بنیاتنانی سیستمێکی ئەمنی هاوبەش دەکەم لە خۆرهەڵاتی ناوڕاستدا، هه‌روه‌ها بنیاتنانی سیستمێک بۆ ته‌واوکاری ئابوری و هه‌ماهه‌نگی سیاسی و بنبڕکردنی تێرۆرو زامنکردنی ئارامی و ئاسایش.

,

یەکێک لە پرەنسیبە بنەڕەتییەکانی عیراق بریتییە لە مامەڵەکردن لەگەڵ قەیرانەکانی ناوچەکە، نامانەوێت وڵاتەکەمان ببێت بە بەشێک لەناکۆکی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی هه‌روا ببێتە گۆڕەپانێک بۆ یەکلاکردنەوەی ناکۆکیە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەکان. گەلەکەمان باجێکی زۆری جەنگ و ناکۆکییەکانی دا، عیراق نابێتە جه‌مسه‌رێک دژ بەوه‌ی تر، لە جەنگ تێربووین بۆیە جەنگی ترمان ناوێت و نامانەوێت هیچ گەلێکبەدەست جەنگەکانەوە بناڵێنێت وەک ئەوەی ئێمە چه‌شتمان، عیراق نابێتە سەکۆیەک بۆ ده‌ستدرێژی بۆ هەر دەوڵەتێکی دراوسێ،هەوڵدەدەین خاکەکەمان ببێتە مەیدانی بنیاتنانەوەو ئۆقرەیی نەک ناکۆکی و ئاڵۆزی.

,

بەرژەوەندییەکانمان و بگره‌ ئاسایشی ناوچەکەش به‌گشتی پەیوەستە بە بوونی پەیوەندییەکی باش و جێگیری عیراق لەگەڵدراوسێکانیدا، سیاسەتی ئەمڕۆی عیراق جیاوازە لەگەڵ ئەوەی رژێمی پێشوو لە بژاردەی سەربازی که‌پشتی پێدەبەست لەمامەڵەکردن لەگەڵ دراوسێکانیدا، بۆیە پەیوەندییەکانمان پتەو دەکەین لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و کەنداو سوریشین لەسەر پەرەپێدانی ئەوپەیوەندییانەو بەرەوپێشبردنیان و وەک کۆڵەکەیەک لە کۆڵەکەکانی ئاسایشی و ئۆقرەییمان، هاوکات پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئێرانیدراوسێمان کە کەلتورو ئاین و رۆشنبیری و بەرژەوەندی هاوبەش پێکەوەمان دەبەستێت وە لە باکوریشمانەوە تورکیا هەوڵدەدەینپەیوەندییە دوو قۆڵییەکانمان لەگەڵیاندا لە ئاستی جیا بەرەو پێشەوەبەرین.

,

عیراقی دیموکراتی و ئیتیحادی سەقامگیر ئەبێتە پێگەیەکی گرنگ بۆ بەیەک گەیشتنی براو دراوسێکانی و پتەوکردنی لەیەک گەیشتن ویەکڕیزی دەوڵەتانی ناوچەکە بۆ دروستکردنی تۆڕێکی هەرێمایەتی گشتگیر لەسەر بنەمای تەواوکاری ئابوری و ئاسایشی هاوبەش.

,

سه‌قامگیری به‌ده‌ستهاتوو لە عیراقدا گرنگ و پڕ بایەخە و پێویستە بە کەمی نەزانین وە کاربکەین بۆ بەرەو پێشبردنی، چاوه‌روانیشمان له‌ هاوسێ و کۆمەڵی نێودەڵەتی ئه‌وه‌یه‌کە عیراق بە ناکۆکی و ململانێکانیان شان قوڕس نه‌که‌ن.

,

ئێمه‌ دەستودڵمان لەگەڵ هەمووان کراوه‌یه‌، هیواخوازین لێکتێگەیشتنی زیاتر بۆ دۆخی عیراق و سه‌رقاڵی بۆ بەدەستهێنانیسەرکەوتنی یه‌کجاری دژ بە تیرۆر و هەوڵەکانی لەپێناو بنیاتنانەوەو سەرپێخستنەوەی ئەوەی کە جەنگەکان وێرانی کرد لەگەڵگێڕانەوەی لێقەوماوان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و وە دابینکردنی دەرفەتی کار بۆ گەنجەکانمان هه‌بێت.

,

سازانی نێودەوڵەتی و ئیقلیمی گرنگە بۆ درێژەدان بە ئارامی و بەگژداچوونەوەی فیکری توندڕەی و تیرۆر، بەڵام ئەرکی بنەڕەتیبریتییە لە چاکسازی پێویست لە پێناو زامنکردنی حکومرانییەکی دروست بۆ هانیشتمانییەکانمان و بەگژاچوونەوەی گەندەڵی ودەستەبەرکردنی دەرفەتی کار بۆ گەنجەکانمان.

,

ئەو پێشهاتانه‌ پێویستە روبه‌ڕویان ببینه‌وه‌ کاری جدییان لەسەر بکەین و وە بەدییان بهێنین لە چوارچێوەیەکی دیاریکراودا، سەرپێ خستنەوەی کەرتەکانی پەروەردەو فێرکردن و تەندروستی و په‌ره‌پێدان، رێگە چارە راسته‌که‌یه‌ بۆ بەگژداچوونەوەی فیکریتوندڕەویی و ریشەکێشکردنی تیرۆر لە رێگەی پێگه‌یاندنی نەوەیەک که‌ توانای دابینکردنی داهاتووی هه‌بێت. میراتی شارستانی ومێژووی و فرەیی دینی و نه‌ته‌وه‌یی و مەزهەبی وایکردووە عیراق به‌درێژایی مێژوو سه‌کۆیه‌ک بێت بۆ لێبوردن و هاریکاری و برایەتیئاینی و فیکری و پێگه‌یه‌کیش بێ بۆ بڵاوکردنەوەی فیکرو رۆشنبیری و ئەدەب و زانست، شارستانێتی رافیده‌ین بە یەکێک لە کۆنترین وناوازەترین شارستاینێتییەکانی مرۆڤایەتی دادەنرێت ، وه‌ک له‌مپه‌رێک لەبه‌رده‌م تەشەنەسەندنی بیری تونڕەوی دینی و مەزهەبی ونەژادی .

,

جەنگی عیراقییەکان تا ئێستا بەردەوامە لەپێناو بوژانه‌وه‌و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و سەرپێخستنی گەنجان و ژنان و هێنانەدیگەشەسەندنێکی بەردەوام، ئه‌مانه‌ تا ئێستا وه‌کو ئه‌رکێک لەبەردەممانانن، سه‌ره‌ڕای ئه‌رکی بنیاتانانەوەی ناوچە وێرانکراوەکان وگێرانه‌وەی ئاواره‌کان.

,

پێش چەند رۆژێک حکومەتی عیراقی بڕیاری لەسەر پرۆژە یاسایەک دا بۆ دروست کردنی ئەنجومەنی بنیاتنانەوە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عیراق پرۆژەکە رەوانەی پەرلەمان دەکەین هیواخوازین کە پەسەندبکرێت و ئەنجومەنەکە دۆسییەی بنیاتنانی ژێرخانی ئابوریبگرێتە ئەستۆ بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەت و کەرتی تایبەتی عیراقی و بیانی، عیراق پێویستی بە بنیاتنانەوەی گشتگیر هەیە کەپێشبینی دەکەین لەرێگەی ئەم پرۆژەیەوە ژینگەیه‌کی یاسایی و بەڕێوەبردن بێتە کایەوە بۆ وەبەرهێنانی تایبەت وە دابینکردنیپێداویستی عیراقییەکان لە خزمەتگوزاری و دەرفەتی کار.

,

عیراق بازارێکی بوژاوه‌یه‌، کار ده‌که‌ین له‌ پێناو گواستنه‌وه‌ی وڵاته‌که‌مان له‌ مه‌یدانی ناکۆکی و زه‌بروزه‌نگه‌وه‌ بۆ جه‌مسه‌رێکی ئابووری له‌ناوچه‌که‌دا، هه‌ندێک پێیان وایه‌ ئه‌مه‌ خه‌ونێکی دوره‌ده‌سته‌، دان به‌ ئاسته‌نگ و له‌مپه‌ره‌کاندا ده‌نێین، به‌ڵام بڕوای ته‌واوم هه‌یه‌ که‌ ئه‌مه‌خواستێکه‌ که‌ له‌ عیراق و ناوچه‌که‌ش مومکینه‌ بێته‌دی.

,

تیرۆر و گه‌نده‌ڵی وه‌کو دوو ڕووی دراوێک وان، بۆیه‌ بڕوامان وایه‌ که‌ هه‌وڵی له‌ناوبردنی تیرۆر پێویسته‌ هاوته‌ریبی هه‌وڵی له‌ناوبردنیگه‌نده‌ڵی بێت، گه‌نده‌ڵی بریتییه‌ له‌ بنه‌مای(ئابووری سیاسی) زه‌بروزه‌نگ و سه‌رچاوه‌ی بنه‌ڕه‌تی تیرۆر، بۆیه‌ به‌بێ وشکردنیسه‌رچاوه‌کانی داهاتی تیرۆر، ناتوانین هه‌نگاو بۆ ئۆقره‌یی بهاوئژین.

,

جیهان هاوشانی هاوپه‌یمانێتی دژی تیرۆر، پێویستی به‌کاری جیدی هه‌یه‌ بۆ پێکهێنانی هاوبه‌ندیه‌کیش بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی تۆڕه‌کانیگه‌نده‌ڵی و تاڵانکاری و سپیکردنه‌وه‌ی پاره‌و وشکردنی سه‌رچاوه‌کانی داهاتی فیکری توندڕه‌وانه، به‌شێوه‌یه‌ک کۆمه‌کی وڵاته‌کانمانبکات بۆ گێڕانه‌وه‌ی سامانی به‌تاڵانبرواو ریشه‌کێشکردنی ئه‌و په‌تا مه‌ترسیداره‌.

,

خوشک و برایانی ئازیز
وادی رافدەین لانکەی شارستانیەتەو پێگەیەکی ناوازەی خزمەتی مرۆڤایەتی بووە ئەوەندی ئەوەش ئازارو نەهامەتی و کارەساتی چەشتووە، ئێمە لە روخساری باو باپیرانمان پەیامی ئاشتی دەخوێنینەوەو لە بزەی کچ و کوڕەکانیشمان کە جەنگەکەکان مناڵی ئەوانی سەرلێشێواند لە چاوی کوڕو کچە گەنجەکانمان داهاتووییەکی گەش بۆ ژیان دەڕوانین لەو شەقامانەی کە جەنگ و ناکۆییەکان وێرانی کردووە، پەیامی ئاشتی لە ویژدانماندا وەک مژدە بەخشێک دەخێنینەوە بۆ نەوەکانی داهاتو و تەواوی مرۆڤایەتی.

,

سڵاوم بۆ هاوڵاتیان و سڵاوم بۆ گەنجەكانمان، بۆ كەسوكاری شەهیدان و قوربانیەكانی دكتاتۆریەت لە گۆڕە بەكۆمەڵ و ئەنفالەكان، وخەباتتان پیرۆزە بۆ بەدیهێنانی ژیانێکی ئازاد و خۆشگوزەران و بۆ ئاشتی و ئاسایش. بەدیهێنانی ئاوات و هیواکانتان ئەرکی سەرشانمانە…. ڕێگەمان سەختە بەڵام بە ویستی نەگۆڕەوە و بە پشتیوانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سەرکەوتوو دەبین.‬

,

ئاشتی پەیامی ئیسلامەو کرۆکی ئەو ئاینەیە بە درێژایی مێژوو، ئاشتی پەیامی موساو مەسیح و نێردراوو پێغەمبەران و پیاوچاکان و پەیامی هەموو ئاینەکان و بیری مرۆڤایەتییە، بە بانگهێشتی ئاشتی دەستمان پێکردو بەویش کۆتایی پێدەهێنین.

سڵاو و ستایشی پەروەردگارتان لێبێت…

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل