ناس کورد-
لە کۆی 111 پەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان، تەنها 15 پەرلەمانتار داوای دانیشتنی تایبەت دەکەن لەسەر بۆردومانەکانی تورکیا و ئێران.
.
کاوە عەبدولقادر، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “لە کۆی 111 پەرلەمانتارەکەى کوردستان، 15 پەرلەمانتار، داوای دانیشتنێکی تایبەتی پەرلەمان دەکەین، سەبارەت بە بۆردومانەکانی سوپای تورکیا و ئێران بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان”.
.
لەبارەی وەڵامی داواکەیانەوە ئەو پەرلەمانتارەى نەوەى نوێ وتی، بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمان وەڵامی داواکەیان بداتەوە، ئاماژەى بەوەشکرد، لەڕووی یاساییەوە 10 پەرلەمانتار دەتوانن داوای دانیشتنی تایبەت بکەن لەسەر پرسێکی تایبەت.
.
ڕۆژی 27ی مانگى ڕابردوو، لە ڕێگای کورتەکی بناری قەندیل، خێزانێکی حەوت کەسی لە ئەنجامى بۆردومانکردنى فرۆکەکانى تورکیاوە، سێ کەسیان شەهید بوون، پەرلەمانی کوردستان هیچ بەیاننامە و هەڵوێستێکی لەسەر ڕوداوەکە دەرنەبڕی.
.
.