fbpx
Shadow Shadow

تەنها لە هەفتەى ڕابردوودا تورکیا چوار هەزار کۆچبەری نائاسایی دەستگیرکردووە

11:42 سێ شه‌ممه‌ 12 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

تەنها لە هەفتەى ڕابردوودا، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا سێ هەزار و 893 کۆچبەریان لە ناوچە جیاوازەکانى ئەو وڵاتە دەستگیرکردووە کە ویستوویانە بە ڕێگایەکی نایاسایی بچنە وڵاتانی یۆنان و بولگاریا.

.

ئاژانسی ئەنادۆڵوی تورکی داتاکانى لە هێزەکانى پۆلیسی دەریاوانی و جەندرمەى تورکییەوە وەرگرتووە، لەو ماوەیەدا و تەنها لە پارێزگای ئیدرنە کە هاوسنورە لەگەڵ هەردوو وڵاتی یۆنان و بولگاریا، دوو هەزار و 489 کۆچبەری نائاسایی دەستگیرکراون.

.

ئاژانسەکە لەزاری چەند سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە دەڵێت، یۆنان بە شێوەیەکی نایاسایی و دور لە پەیماننامە نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان زۆربەى ئەو کۆچبەرانەش دەگەڕێنێتەوە تورکیا کە دەگەنە ئەو وڵاتە.

.

هەر لە هەمان ئەو هەفتەیەدا، لە شارەکانی موگڵە، چاناکاڵ، ئیزمیر، بۆردروم، ئەنتاڵیا و ئایدن کە هەموویان دەکەونە سەر دەریا، زیاتر لە هەزار کۆچبەر لەلایەن هێزەکانى پۆلیسی دەریاوانی و جەندرمەوە دەستگیرکراون.

.

هاوکات لە پارێزگاکانی کیرکلاریل و تێکیرداگ لە باکوری ڕۆژهەڵات و پارێزگای هاتای لە باشوری تورکیا 273 کۆچبەری تر دەستگیر کراون.

.

بەپێی هەواڵەکەى ئەنادۆڵو، ئەو کۆچبەرانەی دەستگیرکراون زۆربەیانی خەڵکی پاکستان، سوریا، کۆنگۆ، عێراق، ئێران، ئەفغانستان و مەغریب و میسر و بەنگلادش و سۆماڵیا و یەمەن و چەند وڵاتێکی تر بوون.

.

سەرجەم ئەو کۆچبەرە نائاساییانە کە لەو هەفتەیەدا دەستگیرکراون براون بۆ نەخۆشخانە بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی یان نێردراون بۆ بنکەکانى کۆچبەران لەو پارێزگایانە.

.

بەپێی نوێترین ئامار کە سولێمان سۆیلۆ، وەزیری ناوخۆیی تورکیا ڕایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا، زیاتر لە 373 هەزار و 500 کۆچبەر لەڕێگای چوونیان بۆ یۆنان و بولگاریا دەستگیرکراون کە ئەوەش زۆر زیاتر لەو کەسانەى کە ساڵی 2018 دەستگیرکران کە 268 هەزار بوو.

.

هەربەپێی قسەکانى سۆیلۆ، لە ماوەى سێ ساڵی ڕابردوودا، 172 هەزار کۆچبەری نائاسایی لەلایەن تورکیاوە دیپۆرتی وڵاتانى خۆیان کراونەتەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل