fbpx
Shadow Shadow

نزیکەی 400 کەسیش لە ئاوەکانی تورکیا خنکاون

تەنها لەماوەی سێ ساڵدا تورکیا بە سەدان هەزار کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکردووە

11:28 چوار شه‌ممه‌ 31 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

لە 2016 تا ئێستا زیاتر لە 795 هەزار کۆچبەری نایاسایی لەلایەن حکومەتی تورکیاوە دەستگیرکراون، لەکاتی هەوڵدانیان بۆ چونە ناو وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، لەو ڕێیەشدا بە سەدان کەسیش خنکاون.

.

بەپێى زانیارییەکانی ئاژانسی ئانادۆڵو، تورکیا لەنێوان ساڵانی 2016 بۆ 2019، 795 هەزار 875 کۆچبەری نایاسایی دەستگیر کردووە.

.

ئاماژە بەوەشکراوە، کە هەر لەو ماوەیەدا حکومەتی تورکیا زیاتر لە 18 هەزار قاچاخچی دەستگیرکردووە، لەو ژمارەیش چوار هەزار و 542 کەسیان فەرمانی زیندانکردنیان بۆ دەرکراوە.

.

بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا هەر لەو ماوەیەدا 359 کۆچبەر لە ئاوەکانی تورکیا خنکاون.

.

بەشێکى زۆرى ئەو کەسانەى لەلایەن تورکیا لەکاتى هەوڵدانیان بۆ چوون بۆ ئەوروپا دەستگیرکراون، دواتر ڕەوانەى وڵاتەکانی خۆیان کراونەتەوە.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل