fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

لەدوای گفتوگۆیەکی توند لەگەڵ پزیشکێک

تەندروستی ڕوونکردنەوەى دا لەبارەى گیانلەدەستدانی کەسێک لە پەخشی ڕاستەوخۆدا (ڤیدیۆ)

08:34 چوار شه‌ممه‌ 19 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی کارگێڕی نەخۆشخانەى یەرموکی فێرکاری ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەى گیانلەدەستدانی پیاوێکی بەتەمەن بڵاوکردەوە لە میانی بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی ڕاستەوخۆدا و دەڵێت، “ئەو کەسە بۆ چارەسەری تەندروستی سەردانی نەخۆشخانەکەى کردووە دوای ئەوەى ئەمیندارێتی بەغدا موڵکێکیان ڕووخاندووە.”

.

لە ڕونکردنەوەکەدا دەشڵێت، “ئەو پیاوە بەیانی دوێنێ سێشەممە باری تەندروستی تێکچووە دوای ئەوەى بەرپرسانی بەغدا دوکانێکیان ڕووخاندووە لە ناوچەى دۆرەى بەغدا، بۆیە دواتر گەیەنراوەتە نەخۆشخانەى یەرموک بۆ چارەسەری پزیشکی و لەکاتی گەشتنیدا یەکێک لە کەناڵە ئاسمانییەکان بەرنامەى ڕاستەوخۆی هەبووە لەبارەى خزمەتگوزارییەکانی نەخۆشخانە بۆ نەخۆشەکان.”

.

دەشڵێت، “ئەو پیاوە هەوڵی داوە لەڕێگەی کەناڵەکەوە باس لە موعاناتی خۆی بۆ بەرپرسان بکات و دوای چەند خولەکێک توشی جەڵتە بووە و بووەتەهۆی مردنی.”

.

کارگێڕی نەخۆشخانەکە ڕەتیکردووەتەوە کە بەرپرسیار بێت لە گیانلەدەستدانی ئەو پیاوە و دەڵێت، پێش چاوپێکەوتنەکە ئەو پیاوە نەچووەتەلای هیچ پزیشکێک.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل