fbpx
Shadow Shadow

هەواڵی ڕاستەوخۆ

تەندروستی هەرێم لەبارەی “گەڕاندنەوەی 56 کەسی تووشبوو بە کۆرۆنا بۆ وڵاتەکانیان” ڕونکردنەوە دەدات

21:48 شه‌ممه‌ 01 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

 

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ڕەتیکردەوە هیچ حاڵەتێکی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمەوە گەڕێندرابێتنەوە و ڕایگەیاند، هیچ حاڵەتێکی نەخۆشی کۆرۆنا  لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە و هیچ کەسێکیش بەهۆی توشبوونی بە ڤایرۆسەکەوە نەگەڕێندراوەتەوە.

،

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، “بەداخەوە لەلایەن پەیجێک لە سۆشیاڵ میدیا، هەواڵێک بەناوی وەزیری تەندروستیەوە شێواندراوە و بڵاوکراوەتەوە کە گوایە ژمارەیەک توشبوو بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە هەرێمەوە گەڕێندراونەتەوە وڵاتی چین، بەڵام ئەوە دوورە لە ڕاستی و هیچ حالەتێکی ئەو نەخۆشییە لە هەرێمی کوردستان نییە”

،

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ڕاستیدا هەموو ئەو هاووڵاتییانەی کە لە وڵاتی چین گەڕاونەتەوە هەموویان تەندروستیان زۆر باشە و پشکنین و بەدواداچوونی تەواویان بۆ کراوە.

،

وەزارەتی تەندروستی هەرێم جەختیشیکردووەتەوە: “دووبارە هاوڵاتیانی خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە کە هیچ حالەتێک لە کوردستان نیە و هەموو ڕێکارێکی خۆپارێزی دەگیرێتە بەر بۆ ڕێگەگرتن لەو نەخۆشییە”.

،

ڕاگەیاندراوەکەی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وەک  وەڵامێک بوو بۆ ئەو هەواڵانەی کە ئەمڕۆ، لە هەندێک میدیا و هەژماری تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان  بڵاوبوەوە کە گوایە حکومەتی هەرێمی  56 کەسی توشبووی بە نەخۆشی کۆڕۆنا لە ڕێگەی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان گەڕاندوەتەوە ئەو شوێنانەی کە لێوەی هاتوون.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل