fbpx
Shadow Shadow

هەواڵی ڕاستەوخۆ

تەندروستی عێراق داوا لە خانمان دەکات لە ئێستادا بیر لە دووگیانی نەکەنەوە

17:51 شه‌ممه‌ 21 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

بەرپرسێکی تەندروستی عێراقی داوا لە خانمان دەکات لەمکاتەدا بیر لە دووگیانی نەکەنەوە بەهۆی ئەوەی لە ئەگەری توشبوونیان بە کۆرۆنا هەم بۆ خۆیان و بۆ کۆرپەلەکەشیان زیانی دەبێت.

. 

جاسب حجامی، بەڕێوەبەری تەندروستی کەرخ لە بەغدا لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاندووە: “ئامۆژگاریم بۆ سەرجەم خانمان بەتایبەت ئەو خانمانەی دەیانەوێت منداڵیان ببیت، لەم کاتە دژوارەدا و بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بیر لە دووگیانی نەکەنەوە”.

.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەرچەندە ھیچ زانیاریەک نیە لەسەر کارلێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆسەر کۆرپەلە، بەڵام بەدڵنیاییەوە توشبونی خانمان بە ڤایرۆسەکە لەباری ئاساییدا زۆر باشتر دەبێت وەک لەوەی دووگیان بێت”.

.

ڕوونیشیکردووەتەوە: “ھەروەھا ئەو تاقیکردنەوە تیشکیانەی کە بۆ کەسانی توشبوو ئەنجامدەدرێ لەکاتی نەخۆشیەکەدا ئەنجامێکی خراپی دەبێ لەسەر کۆرپەلە و ھەندێک دەرمانیش کە بۆ نەخۆشیەکە بەکاردێت کار لە کۆرپەلەکە دەکەن”.

.

ڕێنماییەکانی بەڕێوەبەری تەندروستیی کەرخ وەک خۆی دەڵێت، لەدوای ئەو ئازارو نەھامەتیانە دێت کە بەسەر خانمێکی دووگیاندا ھات لە نەخۆشخانەی فورات و ئەو نەھامەتیانەی دکتۆرەکان بەدەست ئەو خانمەوە دووچاری هاتوون و ئاماژەی بەوەشکردووە: “لەبەر ئەوە بڕیاردان لەدەستی خۆتدایە تەنھا چەند مانگێکی ترە بە پشتیوانی خوای گەورە ئەم قەیرانە تێدەپەڕێت”.

.

ئەمە لەکاتێکداتە یەکێک لە توشبووانی کۆرۆناش لە هەرێمی کوردستان خانمێکی دووگیانە لە شاری هەولێر و تائێستا لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل