fbpx
Shadow Shadow

هەواڵی ڕاستەوخۆ

تەندروستی سلێمانی لەبارەی دۆخی تەندروستی ئەو حەوت کەسەی هەڵگری کۆرۆنان ڕونکردنەوە دەدات

19:34 پێنج شه‌ممه‌ 05 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند بارودۆخی ئەو حەوت کەسەی کە هەڵگری کۆرۆنان جێگیرە و  لەسەر گیانلەدەستدانی مامۆستا ئاینییەکەی شاری سلێمانیش ڕونکردنەوەیدا.

،

کە کۆنگرەیەکی ڕۆژانامەوانیدا، یاد نەقشبەندی، وتەبێژی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: “ئەمڕۆ 100 کەس لەوانەی لە کەرەنتینەدا بوون وادەکەیان تەواو بووە و بۆ دڵنیایی جارێکی دیکە پشکنینیان بۆ دەکەینەوە و دواتر دەچنەوە ماڵەوە، بەڵام پێویستە لە ماڵیشەوە ئاگاداری خۆیان بن و خۆیان بپارێزن و پابەندی ڕێنماییەکان بن”.

،

دەربارەی بارودۆخی تەندروستیی ئەو کەسانەی لە سلێمانی هەڵگری ڤایرۆسەکەن ئاماژەی بەوەکرد: “کۆی ئەو کەسانەی لە سلێمانی هەڵگری ڤایرۆسەکە بوون هەشت کەس بوون، بەداخەوە کەسێکیان گیانیلەدەستدا و لەئێستادا حەوت کەس هەگری ڤایرۆسەکەن و باری تەندروستییان جێگیرە”.

،

سەبارەت بە گیانلەدەستدانی مامۆستا ئاینییەکانی شاری سلێمانیش وتەبێژی تەندروستی سلێمانی ڕوونیکردەوە: “ئێمە نەمان وتووە ئەو کەسە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیلدەستداوە، بەڵکو وتومانە هەڵگری ڤایرۆسەکە بووە، دوو جاریش پشکنینی بۆ کراوە ئەوە پشتڕاستکراوەتەوە کە هەڵگری ڤایرۆسەکە بووە”.

 

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل