Shadow Shadow

تەندروستی سلێمانی له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی نەخۆشی ڤایرۆسی جگەر لەناو ئاوارەکانی عەربەت هاته‌ ده‌نگ

08:38 هه‌ینی 28 حوزه‌یران 2019
article image

ناس كورد-

 

تەندروستی سلێمانی ڕەتیدەکاتەوە ڤایرۆسی جگەر لە کەمپی ئاشتی عەربەت بڵاوبوبێتەوە و دەڵێت، ئەو ئاوارانەی ئێستا هەڵگری ڤایرۆسەکەن، پێشتر تووشبوون و حاڵەتەکانیشیان چالاک نییە.

.

دکتۆر یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند، هیچ ئامارێکی ئەوتۆ لەبەردەست نییە تا پشتڕاستی بکاتەوە چەند حاڵەتی ئەو نەخۆشییە لەناو ئاوارەکانی کەمپی ئاشتی عەربەتدا هەیە.

.

جه‌ختیشی لەوەکردەوە، حاڵەتەکانی ئەو نەخۆشییە لەناو ئاوارەکاندا چالاک و مەترسیدار نییە و کۆنترۆڵکراوە، بەردەوامیش پشکنینان بۆ دەکرێت.

.

لای خۆیەوە، چیا حسێن، بەڕێوەبەری نوسینگەی سلێمانی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لە زیادبوونی ئەو حاڵەتانە دەکات و وتی، بارودۆخی کەمپەکە ئارامە و لە ئێستاشدا کار بۆ گەڕاندنەوەیان دەکەن.

.

چیا حسێن بە ناس کوردی وت، بڕیارێکی نوێ هاتووە بەپێدانی ملیۆنێک و 500 هەزار دینار بۆ هەر خێزانێکی ئاوارە کە بیەوێت بگەڕێتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆی.

.

وتیشی، ئەمساڵ 490 خێزانی ئاوارە لە سنوری سلێمانی، داواکاری گەڕانەوەیان بۆ شوێنەکانی خۆیان پێشکەشکردووە.

.

به‌وته‌ی بەڕێوەبەری نوسینگەی سلێمانی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، لە ئێستادا 35 هەزار خێزانی ئاوارە لە سنوورەکەدا هەیە کە سێ هەزار و 200 خێزانیان بەسەر پێنج کەمپی ناحیەی عەربەت دابەشبوون.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل