fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

تەندروستی جیهانی پێشبینی تەقینەوەى ژمارەى توشبووانی کۆرۆنا لە دوو وڵاتی عەرەبی دەکات

11:30 هه‌ینی 20 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕەشبینانە پێشبینی بەرزبوونەوەى زۆری ئاماری توشبووانی کۆرۆنا (کۆڤید19) لە دوو وڵاتی عەرەبی دەکات.

.

عەبدولنەسیر ئەبوبەکر، سەرۆکى تیمی ڕێکخراوەکە بۆ خۆپارێزی لە نەخۆشییە پەتاییەکان بە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی نیگەرانی ڕێکخراوەکەى لەبارەى دۆخی سوریا و یەمەنەوە دەربڕی و دەڵێت، تۆمارنەکردنی هیچ حاڵەتێک لەلایەن بەرپرسانی ئەو دوو وڵاتەکە لەوانەیە ئەوە نەبێت کە تائێستا ڤایرۆسەکە نەگەیشتووە بەوان، بەڵکو لەوانەیە کەرت و چاودێری تەندروستی لاواز بێت لە دۆزینەوەیان.

.

ئەبوبەکر پێی وایە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتووەتە سوریا بەڵام بەرپرسانی ئەو وڵاتە بە شێوازێک لە شێوەکان حاڵەتەکان دەشارنەوە، بەڵام ئاماژەى بەوەکرد کە هێشتا نەیانتوانیوە ئەو بابەتە بە بەڵگەوە بسەلمێنن.

.

وتیشی، “زوو بێت یان درەنگ، چاوەڕێی تەقینەوەی ژمارەى حاڵەتەکان دەکەین لەو دوو وڵاتە.”

.

بەپێی قسەى بەرپرسانی تەندروسی، زۆربەى حاڵەتەکان لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئێرانەوە توشبوون و گەشتی ئەو وڵاتەیان کردووە، بەڵام وڵاتانی ناوچەکە زۆر زووتر لە وڵاتانی ئەوروپی کەوتنەخۆیان و مامەڵەیان لەگەڵ ڤایرۆسەکەدا کرد، بەڵام هەوڵەکانی ئێران زۆر دواکەوت.

.

لەکاتێکدا ژمارەى توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتووەتە زیاتر لە 244 هەزار کەس، بەڵام تائێستا لە سێ وڵاتی عەرەبی، یەمەن و سوریا و لیبیا، هیچ حاڵەتێکی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمار نەکراوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل