fbpx
Shadow Shadow

"ناڵێین هیچ کەموکوڕییەک نەبووە"

تەندروستى سلێمانى لەسەر گیانلەدەستدانى نەخۆشێک لە نەخۆشخانەى شار هاتە دەنگ

15:17 سێ شه‌ممه‌ 21 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

بەڕێوەبەری تەندروستى سلێمانى ڕایگەیاند، لیژنەیەکى لێکۆڵینەوەیان پێکهێناوە لەبارەى گیانلەدەستدانى نەخۆشێکەوە لە نەخۆشخانەى شار، جەختیشیدەکاتەوە نەخۆشەکە هەموو كارێكی پێویستی بۆ كراوە.

.

ڕۆژى (یەکشەممە) عومەر عینایەت، پەرلەمانتارى خولى پێشووى پەرلەمانى کوردستان لە هەژمارى خۆى لە فەیسبووک ڕوداوى گیانلەدەستدانى نەخۆشێکى گێڕایەوە، کە بە وتەى ئەو لە نەخۆشخانەى شار پزیشکى ئێشکگر وەکو پێویست نەچووە بە هانایەوە، ئەوەش کاردانەوەى زۆرى بەدواى خۆیدا هێنا.

.

سەباح هەورامى، بەڕێوەبەرى تەندروستى سلێمانى لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، سەبارەت بەو کەیسە لیژنەیەکى لێکۆڵینەوەیان پێکهێناوە بە بەشداریی داواکاری گشتى و نوێنەرى پارێزگاری سلێمانى و لایەنێکى ئەو خێزانە.

.

وتیشى ئەوان ناڵێن هیچ كەموكورتییەك لە پرۆسەی چارەسەركردنی نەخۆشەکەدا نەبووە، لیژنەی لیکۆڵینەوە ئەو بابەتە یەکلایی دەکاتەوە “لە بەدواداچوونەکانی خۆماندا بۆمان دەرکەوتووە هەموو کارێکى پێویست بۆ نەخۆشەکە کراوە”.

.

سەباح هەورامى جەختیکردەوە “هەر لایەنێک کەموکورتى هەبوبێت لە چارەسەرکردنى نەخۆشەکە لێپرسینەوەى لەگەڵدا دەکەین، ئەگەر پێویستیش بکات کەیسەکە ڕەوانەى دادگا دەکرێت”.

.

نەخۆشەکە کە بەهۆى ڕوداوى هاتوچۆوە برینداربوە، ڕۆژى 29ى مانگى ڕابردو گەیەنراوەتە نەخۆشخانەى شار، بەوتەى عومەر عینایەت لەماوەى چوار ڕۆژدا تەنها دوو خولەک پزیشکى ئێشکگر بینویەتى و دواتر پێی وتون کە بیبەنە نەخۆشخانەى ئەهلى و بەهۆى خراپى بارى تەندروستییەوە نەخۆشەکە گیانى لەدەستداوە.

.

دوێنێ (دوشه‌ممه‌) محەمەد قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە ناس کوردى ڕاگەیاند، بەدواداچوونی جدی دەکەن لەو بارەیەوە، سەرەتا لێکۆڵینەوەکان لە نەخۆشخانەکەوە دەستپێدەکات، دواتریش دەچێتە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل