fbpx
Shadow Shadow

نیشانەکانی پێش ڕوودانی جەڵتەی دڵ چین؟

تەندروستى سلێمانى: رۆژانە سێ کەس لە سلێمانی جەڵتەی دڵ لێیاندەدات

18:13 یه‌ك شه‌ممه‌ 08 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى سلێمانى رایگەیاند “رۆژانە سێ کەس لە سلێمانى جەڵتەى دڵ لێیاندەدات”.

.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى سلێمانى نیشانەکانى پێش روودانى جەڵتەى دڵى روونکردۆتەوە کە دیارترینیان گێژبوون و بوونی ئازار لە سک و هەناسە توندییە.

.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە “جەڵتەی دڵ بە یەكێك لەو كێشە تەندروستیانە دادەنرێت كە تووشی مرۆڤ دەبێت و زۆرجار دەبێتە هۆی مردنی كتوپڕ، کە بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی، بۆ شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ، ڕۆژانە سێ کەس جەڵدەی دڵ لێیداون و لە هەر هەفتەیەکیشدا سێ کەس بەهۆی جەڵدەی دڵەوە گیانیانلەدەستداوە”.

.

روونیشکراوەتەوە، بەگوێرەی زانستە پزیشکییەکان، جەڵتەی دڵ كاتێك ڕوودەدات كە رۆیشتنی خوێن بۆ دڵ بوەستێت، بەهۆی كۆبوونەوەی چەوری و كۆلیسترۆڵ و مادەی دیكە لەشادەمارەكان.

.

راگەیەندراوەکە کۆمەڵێک نیشانەى خستۆتەڕوو کە ئاماژەن بۆ روودانی جەڵتەی دڵ، کە بریتین لە:

.

یەکەم؛ گێژبوون و هیلاكی، نابێت رێژەی نائاسایی هیلاكی و گێژبوون پشتگوێ بخرێت كەئەوانە بە نیشانەی سەرەكی ئەگەری روودانی جەڵتەی دڵ دادەنرێت، بۆ نمونە سادەترین كاری وەك رێكخستنی شوێنی نوستن یان خۆشۆردن ببێتە ئەركێكی قورس.

.

دووەم؛ بوونی ئازار لەسك، پێش ڕوودانی جەڵتەی دڵی كتوپڕ لەهەندێك كاتدا هەست بە ئازاری توند لەناوچەی سك دەكرێت كەهەندێك كات دڵتێكەڵهاتن و ئاوسان و تێكچوونی گەدەی لەگەڵ دەبێت.

.

سێیەم؛ ئازاری سنگ، هەستكردن بەفشارێكی زۆر لەناوچەی سنگ ناوبەناو لەگەڵ ئازارێكی توند و بێزاركەر نیشانەی پێشوەختی جەڵتەی دڵ دادەنرێت و هەروەها پێدەچێت هەندێك نیشانەی دیكەی لەگەڵ بێت لەقۆڵەكان و مل و شانەكان و گەدە.

.

چوارەم؛ هەناسەتوندی، پێش شەش مانگ لەتووشبوون بەجەڵتەی دڵ مرۆڤ هەست بە هەناسەتوندی بەردەوام دەكات لەگەڵ هەستكردن بەبێ توانایی بۆ هەڵمژینی هەوای پێویست و ئەوەش دەبێتە هۆی گێژبوون و تێكچوونی هاوسەنگی.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل