fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

تەندروستى جیهانى هۆشدارى دەداتە ئەفریقا “بۆ هەر دۆخێکى مەترسیدار خۆتان ئامادە بکەن”

10:27 پێنج شه‌ممه‌ 19 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، داوا لە وڵاتانی کیشوەری ئەفریقیا دەکات بەئاگابن لە مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەجدی ئەو مەترسییانە وەربگرن و ئامادەبن بۆ هەردۆخێکی مەترسیدار.

.

تیدۆرئەدهانۆم، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەمیانەى ئەنجامدانى کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە ڕێگەی تۆری ئەنتەرنێتەوە، ڕایگەیاند:” باشترین ئامۆژگاریم بۆ وڵاتانی ئەفریقیا ئەوەیە کە دەبێت  زۆر بەئاگابن لە مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەجدی ئەو مەترسییانە وەربگرن وئامادە بن بۆ هەردۆخێکی مەترسیدارتر” .

.

هاوکات، ئەحمەد مەنزری، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی هەرێمیی وڵاتانی خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، ڕایگەیاند:”دەبێت وڵاتانی ئەفریقیا زانیاری تەواو لەسەر ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا بخنە ڕوو، چونکە ئەگەر زانیارییەکان دروست نەبن ناتوانین روبەڕووى ڤایرۆسەکە ببینەوە”.

.

بەڕێوەبەری ڕێکخراوی هەرێمیی وڵاتانی خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، ئەوەشی خستوەتە ڕوو:” دەبێت هەموووڵاتانی خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست پابەندبن بەڕێکارەکانی بەرگرتن لەپەتای کۆرۆنا و تواناکان یەکبخەین”.

.

مەنزری، ئاماژەی بەوەشکردوە:” لە ئێستادا زیاترلە  18 هەزارحاڵەتی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرونای کە ناسراوە بە “کۆڤید 19” لە 21 وڵاتی ڕێکخراوەکە تۆمارکراوە و زیاتر لە هەزارکەسیش لە حەوت وڵاتی سەر بەو ڕێکخراوە گیانیانلەدەستداوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل