fbpx
Shadow Shadow

“تەمەنی 119 ساڵە”.. بەتەمەنترین کەسی جیهان کوەیتییە نەک ژاپۆنی

14:54 دوو شه‌ممه‌ 18 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

بەپێی بەڵگەنامەکانى دەستەى گشتیی زانیارییە مەدەنییەکانی کوەیت و زانیارییەکانی کتێبی گینس بۆ تۆمارە جیهانییەکان، هاوڵاتییەکی کوەیتی کە تەمەنی گەیشتووەتە 119 ساڵ بەتەمەنترین کەسە لە جیهاندا.

.

ئەوەش دوای ئەوە هات کە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو، تنزیلا بیسیمبییفا، بەتەمەنترین کەسی ڕوسیا و جیهان لە تەمەنی 124 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

.

بەپێی داتاکانی کتێبی گینس بۆ تۆمارە جیهانییەکان، لەدوای کۆچی دوایی تنزیلا بیسیمبییفا، هاوڵاتی ژاپۆنی کانی تاناکا کە تەمەنی 116 ساڵ و 10 مانگ و 15 ڕۆژە بووەتە بەتەمەنترین کەس، بەڵام بەرپرسانی کوەیتی بە بەڵگەوە زانیارییەکانیان ڕەتکردووە و جەختیان کردووەتەوە کە پێویستە نازناوەکە بدرێت بەو هاوڵاتیە کوەیتییە.

.

تائێستا دەستەى گشتیی زانیارییە مەدەنییەکانی کوەیت ناوی کەسەکەى ئاشکرا نەکردووە.

.

کانی تاناکا، بەتەمەنترین هاوڵاتی ژاپۆن و جیهان بەپێی کتێبی گینس و لە ساڵی 1903 لەدایکبووە و لەئێستادا لە شاری فۆکۆیاما دەژی.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل