fbpx
Shadow Shadow

"بۆچوونێک لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەى ئەو ئەنجومەنانەیە"

تەمەنى یاسایی ئەنجومەنى پارێزگاکان کۆتایی هاتووە و پەرلەمان دەیەوێت بڕیار لە چارەنوسیان بدات

15:12 هه‌ینی 05 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

بڕیارە سبەی پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەم بۆ یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامبدات، بەپێى ئەو یاسایەش درێژە بەکارى ئەو ئەنجومەنانە دەدرێت تا هەڵبژاردنی داهاتوویان.

.

عەباس فەتاح، جێگری سەرۆکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان، لە فراکسیۆنی یەکێتی تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “سبەی شەممە، 6ى تەموزى 2019، خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەموارکردنەوەی پڕۆژەیاسای ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت”.

.

“ماوەی یاسایی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم، ماوەیەکی زۆرە بەسەرچووە، بۆ ئەوەی  ئەنجومەنی پارێزگاکان بتوانن لەماوەی داهاتوودا کارەکانیان بەشێوەیەکی یاسایی ڕایی بکەن، دەبێت ڕێگە چارەیەک بۆ ئەوکێشەیە بدۆزرێتەوە”، عەباس فەتاح واى وت.

.

وتیشی، چەند بۆچوونێکى جیاواز لە سەروی پەرلەمانەوە هەن سەبارەت بە چارەنوسی ئەنجومەنی پارێزگاکان، هەندێک لەگەڵ هەڵوشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکاننن، بەو پێیەی کە هەرێمی کوردستان یەک هەرێمە و حکومەت و پەرلەمانی خۆی هەیە پێویست بە بونی ئەنجومەنی پارێزگاکان ناکات، وتیشی، بۆچوونێکى دیکەش هەیە بۆ مانەوەى ئەنجومەنە خۆجێیەکان.

.

جێگری سەرۆکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەى بەوەشکرد، تا ئێستا هیچ یەکێک لەو بۆچوونانە لە نێو پەرلەمانی کوردستان گەڵاڵە نەبووە، ئەگەری هەیە لە دانیشتنەکانی داهاتوودا باس لەو پرسەش بکرێت.

.

لە ئێستادا تەمەنى یاسایی ئەنجومەنى پارێزگاکانى هەرێم کۆتاییهاتووە، چاوەڕواندەکرێت پەرلەمانى کوردستان بەڕاوێژ لەگەڵ حکومەت بڕیار لە چارەنوسی ئەو ئەنجومەنانە بدات..

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل