Shadow Shadow

تەموزى ئەمساڵ بە گەرمترین مانگ تۆمار کراوە بە درێژایی 140 ساڵى ڕابردوو

13:03 هه‌ینی 16 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

ده‌زگایه‌كى كه‌شناسى ئه‌مریكا ئاشكراى ده‌كات، مانگى ته‌موزى ئه‌مساڵ له‌چاو 140 ساڵى ڕابردوو، گه‌رمترین مانگ بووه‌ كه‌ بووه‌ته‌ هۆى دابه‌زینى ئاستى به‌سته‌ڵه‌كى باكور.

.

به‌گوێره‌ى ڕاپۆرتێكى ده‌زگاى نیشتیمانى ئۆقیانوس و ئۆتمۆسفێره‌كان كه‌ به”NOAA” ناسراوه، مانگى تەموزى ئه‌مساڵ له‌چاو 140 ساڵى ڕابردوو گه‌رمترین مانگ بووه‌ له‌سه‌ر گۆى زه‌وى، كه ‌بوه‌ته‌ هۆى شكاندنى ڕیكۆرد له‌ دابه‌زینى ئاستى به‌سته‌ڵه‌كى باكور.

.

ده‌زگاكه‌ ئه‌وه‌شى ڕونكردووه‌ته‌وه، هه‌ر له‌ مانگى ڕابردوودا پله‌ى گه‌رما به‌ڕێژه‌ى 0.95 نمره‌ى سیلیزى به‌رز بوه‌ته‌وه‌.

.

ئه‌و ئاكامه‌ى كه‌ ده‌زگاكه‌ پێیگه‌یشتوه،‌ له‌ دواى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما تاڕاده‌ى شكاندنى ڕیكۆرد له‌وڵاتانى ئه‌وروپادا بووه‌.

.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش كراوه،‌ ئه‌مساڵ گه‌رمترین ساڵ بووه‌ له‌چاو ڕابردووددا، کە ‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كى ئه‌مریكاى باكور و ئاسیا و ئوسترالیا و نیوزله‌ندا و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى ئه‌فریقیا و زه‌ریاى هادى و هیندى و ئه‌تڵه‌سیشى گرتووه‌ته‌وه‌.

.

زانا كه‌شناسه‌كانیش هۆكار‌ى به‌رزبوونەوەى پلەى گەرمایان بۆ گۆڕانكارى له ‌كه‌شوهه‌وا گەڕاندووەتەوە، كه‌ به‌هۆى چالاكیه‌كانى مرۆڤه‌وه‌ ڕوویانداوه‌.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل