fbpx
Shadow Shadow

تەقەکەرانى دوو کۆمیتەکەى یەکێتى لە هەولێر دەستگیرکران

22:23 شه‌ممه‌ 21 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

تەقەکەرانى دوو کۆمیتەکەى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان لە شارى هەولێر دەستگیرکران و بە گوێرەى سەرچاوەیەکى ئەمنى ئەو شارە، تەقەکەرەکان کەسانى گێرەشێوێنن.

.

ئەمڕۆ (شەممە، 21ى ئەیلولی 2019) سەرچاوەیەکی ئەمنى کە نەیویست ناوى بهێنرێت بە ناس کوردی ڕاگەیاند “دوێنی (هەینی، 20ى ئەیلولى 2019)، هێزێکی ئاسایشی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر توانیوویانە چەند کەسێک بە تۆمەتی تەقەکردن لە کۆمیتەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لەشاری هەولێر دەستگیربکەن”.

 

.

بە گوێرەی سەرچاوەکە، ئەو کەسانەی دەستگیرکراوون، نزیکەی سێ کەسن وبەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە ئەو کەسانە  هیچ دەستێکیان لەپشتەوە نییە، بەڵکو ئەو کارەیان تەنها بە مەبەستی گێرەشێوێنى ئەنجامداوە.

 

.

سەرچاوەکەى ناس کورد ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا ناتوانرێت زانیاری زیاتر دەرباری ئەو بابەتە ئاشکرا بکرێت ئەوەش بە مەبەستی پارێزگاریکردن لە بەڕێوەچوونی لێکۆڵینەوەکان.

.

هاوکات رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دەربارەى دیاردەى تەقەکردن لە بارەگا حزبیەکان رایگەیاند “هەر کەسێک پێچەوانەی یاسا بجوڵێتەوە و بێڕێزی بەرامبەر بارەگاکان بکات، ئەوا پێچەوانەی سیاسەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانە”.

.

وتیشى “هەر کەس و لایەنێکی لەپشتبێت دەبێت بەپێی یاسا چارەسەربکرێت و تاوانباران بدرێنە دادگا”

.

شەوی هەینی (20-9-2019)، تەقە لە کۆمیتەی چوار و پێنجی یەکێتی لە هەولێر کرا، بەڵام جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەتەوە و پێشتریش لە شارى سلێمانى و لە درەنگانێکى شەودا تەقە لە لقى ٤ى پارتى دیموکراتى کوردستان کرا.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل