fbpx
Shadow Shadow

تەقینەوەیەک لە کەرکوک ڕویدا.. پۆلیسێکى کورد گیانى لەدەستدا

14:08 هه‌ینی 06 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد –

لەشارى کەرکوک ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراو تەقییەوە و بەگوێرەى ئامارە سەرەتاییەکان لە ئەنجامى تەقینەوەکەدا پۆلیسێکى کورد گیانى لەدەستدا.

.

تەقینەوەکە لەدواى ئەنجامدانى نوێژى هەینى لە گەڕەکى پەنجا عەلى لە شارى کەرکوک روویدا و بەگوێرەى زانیارییەکان تەقینەوەکە لەرێگای بۆمبێکی چێندراوەوە ئەنجامدراوە و ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسی بنکەی عروبەی کردبووە ئامانج.

.

لەتەقینەوەکەدا ئەندامێکی بنکەی پۆلیسی عروبە بەناوی کاروان عوسمان بریندار بوو، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل