fbpx
Shadow Shadow

تەقینەوەیەک لە ناوەندی شاری سەرێکانی روویدا و شەهید و برینداری لێکەوتەوە

17:30 پێنج شه‌ممه‌ 05 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

لە ناوەندی شاری سەرێکانی تەقینەوەیەک روویدا و بەگوێرەى ئامارە بەراییەکان دوو هاووڵاتی مەدەنی شەهیدبوون و شەش کەسی دیکەش بریندار بوون.

.

ئاژانسی سانای فەرمی سوری، بڵاوى کردەوە “ئێوارەی ئەمڕۆ دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو لە شاری سەرێکانی تەقینەوە”.

.

ئاماژە بەوەکراوە، بەهۆی تەقینەوەکەوە، دوو هاووڵاتی شەهید بوون و شەش کەسی دیکەش برینداربوون.

.

لەدوای لەشکرکێشى سوپاى تورکیا بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان چەندین تەقینەوەی هاوشێوە ڕویانداوە و بەپرسانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیش ئاماژە بەوە دەکەن “تورکیا ئەو تەقینەوانە ئەنجام دەدات، بۆ ئەوەی هاووڵاتیان ناوچە کوردییەکان چۆڵ بکەن”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل