ناس کورد
لە شارۆچکەی عەزازی سوریا ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقیەوە و بەهۆیەوە 17 هاوڵاتی مەدەنی کوژران زیاتر لە 20 کەسی تریش برینداربوون.
.
ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە 2ی حوزەیرانی 2019 تەقینەوەیەک لە نزیک مزگەوتێکی شارۆچکەی عەزاز لە ناوەندی شارەکە ڕوویدا، تەقینەوەکە لەدوای بەربانگ ڕوویداوە و زۆربەری کوژراوەکان ڕۆژوەوانان بوون.
.
ئاژانسی هەواڵی فرانسپرێس بڵاویکردوەتەوە ژمارەی کوژراوەکان بۆ 17 بەرزبوەتەوە بەڵام سەرچاوە ناوخۆییەکانی شارۆچکەکە باس لە 13 کوژراو دەکەن کە چوار منداڵ لەناویاندایە.
.
شارۆچکەی عەزاز سەر بە پارێزگای حەڵەبی سوریایەو لەژێردەسەڵاتی میلیشیاکانی سەر بە تورکیادایە وپێشتر هێزەکانی یەپەگە کۆنترۆڵیان کردبووە.
.
ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردوەتەوە، تەقینەوەکە لەنزیک مزگەوتێک ڕوویداوە کە تێیدا “ئیفتار” بۆ ژمارەیەک ڕۆژوەوانان ئەنجامدراوە و لەگەڵ هاتنەدەرەوەی نوێژخوێنان ئۆتۆمبێلەکە تەقیوەتەوە.
.
تەقینەەکە لە کاتێکدایە ڕۆژی شەممەی ڕابردوو 1ی حوزەیران تەقینەوەیەکی هاوشێوە لە ڕەقە ڕویدا و بەهۆیە 10 کەس کوژران و 20ی تریش بریندار بوون.
.
تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی تەقینەوەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە، بەڵام گومان دەکرێت لەلایەن چەکدارانی داعشەوە ئەنجام درابێت.