Shadow Shadow

هێرشێکی خۆکوژی بۆ سەر ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە 63 کوژراو و نزیکەی 200 برینداری خستەوە

10:02 یه‌ك شه‌ممه‌ 18 ئاب 2019
article image

ناس کورد

هێرشێکی خوکوژی کرایە سەر ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان و بەهۆیەوە 63 کەس کوژران و 182ی تریش برینداربوون.

.

هێرشەکە كاتژمێر 10ى شه‌وى ڕابردوو 17ی ئابی 2019، له‌ئاهه‌نگێكى بووک گواستنەوە، لە هوتێلێکدا ڕوویداوە.

.

نه‌سره‌ت ڕه‌حیمى، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆى ئه‌فغانستان ڕایگه‌یاندووه‌ ، له‌ماوه‌ى چه‌ند مانگى ڕابردوودا ئه‌وه‌ گه‌وره‌ترین ڕووداوه‌ ئه‌و ژماره‌ خه‌ڵكه‌ى به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌وه‌ بكوژرێن.

.

وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆى ئه‌فغانستان بە میدیاکانی وتووە: ژنان و منداڵان له‌نێو كوژراوه‌كاندان به‌ڵام زۆربه‌ى پێوەبووەکان لە پیاوه‌كانن.

.هێرشێکی خۆکوژی بۆ سەر ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە  63 کوژراو و نزیکەی 200 برینداری خستەوە

میدیاكان له‌زارى چه‌ند شایه‌تحالێكى ڕوداوه‌كه‌وه‌ ئاشکرایان کردووە، خۆكوژه‌كه‌ پێش ئه‌وه‌ى بگاته‌ به‌رده‌م هۆڵى پیاوان خۆى ته‌قاندوه‌ته‌وه‌.

.

هێرشە خۆکوژییەکە له‌ناوچه‌یه‌كى شیعه‌نشینى كابولى پایته‌خت ڕویداوه‌ و تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتیه‌كه‌ى نه‌گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ، بزوتنەوەی تاڵیبانیش ئیدانەی هێرشەکەی کردووە و ڕەتی کردووەتەوە دەستی ئەوانی تێدابێت.

.

لەوبارەوە زەبیحوڵڵا موجاهید، وته‌بێژى بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبان، له‌توێتیكدا نوسیویه‌تى: “ئه‌و جۆره‌ كوشتنه‌ به‌ئه‌نقه‌سته‌ وه‌حشیگه‌رانه‌یه‌ و به‌ئامانج گرتنى ژنان و منداڵان هیچ پاساوێك هه‌ڵناگرێت.”

 

ئەم هێرشە لە کاتێکدایە ڕۆژی هەینی 16ی ئاب، حافزوڵڵا ئەحمەد برای مەلا هەیبەتوڵڵا ئەحمەد ڕابەری تاڵیبان لە تەقینەوەیەکدا لە کاتی نوێژی هەینی لە شاری کوەیتییەی پاکستان کورژرا.

هێرشێکی خۆکوژی بۆ سەر ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە  63 کوژراو و نزیکەی 200 برینداری خستەوە

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل