fbpx
Shadow Shadow

تەقینەوەى کەشتییە ئێرانییەکە نرخى نەوتى بەرزکردەوە

10:37 هه‌ینی 11 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس نیوز-

پاش تەقینەوەکەى کەشتییە ئێرانییەکە، نەوت بەڕێژەیەکى بەرچاو بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینى.

,

بەگوێرەى هەواڵێکى ئاژانسى ڕۆیتەرز، نرخى نەوت بەڕێژەى 2% بەرزبوەتەوە، ئەوەش پاش ئەوەى ئاژانسە هەواڵییەکانى ئێران باسیان لەوەکرد، نەوتگوێزەرەوەیەکى وڵاتى ئێران بە دوو موشەک کراوەتە ئامانج لە دەریاى سور لەنزیک سعودیە، بۆیە ئەگەرى وەستانى ئاڵوگۆڕى نەوت لەو ڕێڕەوەوە هەیە.

,

بەگوێرەى تەلەفزیۆنى فەرمى حکومەتى ئێران، ئەو کەشتییە نەوت هەڵگرە ناوى سنوبایە و سەربە کۆمپانیاى نەوتى نیشتیمانى ئێرانە.

,

ئاماژەى بەوشکردووە، ئەو کەشتییە کراوەتە ئامانج لەکاتى تێپەڕینى بە نزیک بەندەرى جەدەى سعودیە، کە زیان بە کەشتییەکە گەیشتوە و نەوتەکەى ڕژاوەتە دەریاى سورەوە.

,

لەلایەکى ترەوە ئاژانسى هەواڵى نورى ئێرانى ئەوەى خستوەتەڕو، ستاف و کەشتیوانانى سەر کەشتییەکە سەلامەتن و بارودۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە.

,

بەرەبەیانى ئەمڕۆ نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوى برێنت بەڕێژەى 2.3% بەرزبوەوە، نرخى یەک بەرمیل گەیشتە 60.46 دۆلار.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل