fbpx
Shadow Shadow

تەرمێکى نەناسراو لە ئاوى زێى گەورە دۆزرایەوە

21:01 شه‌ممه‌ 24 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

تیمێکى بەرگرى شارستانى بلێ لە ئاوى زێى گەورەدا تەرمێکیان دۆزییەوە کە بەهۆى ئەوەى ماوەیەکى زۆر لە ئاوەکەدا مابوەوە نەتوانرا ناسنامەکەى ئاشکرا بکرێت.

.

بنکەى بەرگرى شارستانى بلێ راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەکات، ئاگادارى کارمەندانى بنکەکەیان کراوە کە تەرمێکى نەناسراو بە ئاوى زێى گەورەدا دێت نزیک ناحیەى بارزان.

.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لەدواى ئاگادارکردنەوەکە دەستبەجێ تیمی بنكەی بەرگری شارستانی بلێ چوونەتە ناوچەکە و توانیویانە به هەماهەنگی لەگەڵ بنكەی پۆلیسى بارزان تەرمەكه له ناو ئاو دەربهێنن و رەوانەی نەخۆشخانەی بلێى بكەن و پاشان بۆ پزیشكی داد لە ئامێدی، بگوێزرێتەوە.

.

راگەیەندراوەکە روونیدەکاتەوە، لەبەر ئەوەى ماوەیەكی زۆر تەرمەکە لەناو ئاوى رووبارەکەدا بووە نەتوانراوە بناسرێتەوە و رەگەزى دیارى بکرێت.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل