fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

تەرمی کۆڵبەرێک لە شاخەکانی سەقز دۆزرایەوە کە لە سەرمادا ڕەقبووەتەوە

08:50 یه‌ك شه‌ممه‌ 02 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

دوای چەند ڕۆژێک لە بێسەروشوێن بوونی، تەرمی کۆڵبەرێکی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوچە شاخاوییەکانی شاری سەقز دۆزرایەوە کە لە سەرمادا ڕەق بوو بووەوە.

.

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، یەکێک لەو کۆڵبەرانەی کە چەند ڕۆژێکە بەهۆی بەفر و سەرماوە بێسەروشوێنن بەناوی عوسمان فتوحیی تەمەن 55 ساڵ بەهۆی سەرماوە ڕەقبووەتەوە، بەهۆی ئەو بەفرە زۆرەشی لە ناوچەکە باریوە، تائێستا نەتوانراوە تەرمەکەی بگوازرێتەوە.

.

ئاماژە بەوەشکراوە کە عوسمان فتوحی برازایەکی لەگەڵدا بووە، ئەو ڕزگار کراوە و گەیەنراوەتە نەخۆشخانە.

.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی هەنگاو، تائێستاش چارەنوسی دوو کۆڵبەری دیکە نادیارە و کۆمەڵێک لە خەڵکی ڕۆژهەڵات هەڵمەتێکی خۆڕسکیان ئەنجامداوە بۆ دۆزینەوەیان.

 

ئەمە لەکاتێکدایە، لە مانگی ڕابردووشدا سێ کۆڵبەری دیکە بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرمی و بارینی بەفرێکی زۆرەوە ڕەقبوونەوە کە دووانیان برا بوون.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل