fbpx
Shadow Shadow

تەرمی ژنێک لە ماڵەکەى خۆیدا لە ڕەواندوز بە شێوێنراوی دۆزرایەوە، کوڕەکەى دەستگیرکراوە

12:51 چوار شه‌ممه‌ 12 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد – سابیر عەبدوڵا

لە قەزای ڕەواندوز تەرمی ژنێکى 65 ساڵ لە ماڵەکەى خۆیدا بە کوژراوی دۆزرایەوە، پۆلیسیش دەڵێت، دەموچاوی ژنەکە بە تەواوی شێوێنراوە و کوڕەکەشى بۆ لێکۆڵینەوە دەستگیرکراوە.

سەعدون هاودیانی، وتەبێژی پۆلیسی سۆران بە ناس کوردی وت، “دوێنێ، 11ی حوزەیرانی 2019، تیمەکانیان لە بۆنی تەرمێک ئاگادارکراونەتەوە لە گەڕەکی کانی لە ناوەندی قەزای ڕەواندوز، دواتر تەرمی ژنەکە لە ماڵەکەى خۆیدا دەرهێنراوە.”

.

وتیشى، “ئاسەواری هیچ گولـلەیەک یان چەقۆ بە جەستەى ژنەکەوە دیار نییە، بەڵام دەموچاوی بە تەواوی شێوێنراوە و تەرمەکەش ڕەوانەى پزیشکی دادی هەولێر کراوە.”

وتەبێژی پۆلیسی وتیشى، “لەسەر ڕووداوەکە کوڕی ژنەکە دەستگیرکراو و دواتر لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسیدا سەرجەم زانیارییەکان ئاشکرادەکەن.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل