fbpx
Shadow Shadow

تەرمی محەمەد مورسی چۆن و لەکوێ دەنێژرێت؟

22:04 دوو شه‌ممه‌ 17 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

سەرچاوەیەک لە خانەوادەى محەمەد مورسی، سەرۆکى پێشووی کۆچکردووی میسر بە ئاژانسی “ڕوسیا الیوم”ـی وتووە، “تەرمی ناوبراو دەگەڕێنرێتەوە بۆ شوێنی لەدایکبوونی خۆی لە گوندی عەدوە لە پارێزگای شەرقییە.”

دەشڵێت، “بەرپرسانى ئەمنی پارێزگای شەرقیە باری ئەوپەڕی نائاساییان لە پارێزگاکە ڕاگەیاندووە وەک ئامادەکارییەک بۆ گواستنەوەی تەرمەکەى و ڕێکاری توندی ئەمنی لەسەر ڕێوڕەسمی بردنەوەى تەرمەکەى دەگیرێتەبەر و هێشتا نازانرێت ڕێگە بە چ کەسێک دەدرێت ئامادەى ڕێوڕەسمەکە ببێت.”

ئاشکراشیکردووە، “هێزێکى زۆری ئەمنی لە دەوروبەری گوندی عەدوە کە شوێنی لەدایکبوونی محەمەد مورسییە جێگیرکراون کە ماوە ماوە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی تێدا ئەنجام دەدرێت.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل