fbpx
Shadow Shadow

پۆلیسى سلێمانى: له‌ڕێی‌ خۆهه‌ڵواسینه‌وه‌ كۆتایی به‌ژیانی‌ خۆیهێناوه

تەرمى ژەنەڕاڵی پایز لە ماڵەکەی خۆیدا لە سلێمانى دۆزرایەوە

21:25 سێ شه‌ممه‌ 22 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

کەمێک لەمەوبەر تەرمى شاعیر محەمەد عومەر عوسمان ( ژەنەڕاڵی پایز) لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە و پۆلیس دەڵێت كۆتایی به‌ژیانی‌ خۆیهێناوە.

.

سەرچاوەیەک لە سەنتەرى هەماهەنگى پەیوەندییەکان (جەى سی سی) سلێمانى بە ناس کوردى ڕاگەیاند، کەمێک لەمەوبەر تەرمى شاعیر محەمەد عومەر عوسمان ( ژەنەڕاڵی پایز) لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە.

..

هاوکات پۆلیسی‌ سلێمانی‌ لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان ناسراو به‌ (ژه‌نه‌ڕاڵی‌ پایز) ئێواره‌ی‌ ئه‌مرۆ  “كۆتایی به‌ژیانی‌ خۆیهێناوە”.

.

ئاماژە بەوەشکراوە، “پاش ئاگادار كردنه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس‌و گه‌یشتنی‌ تیمه‌كانی‌ به‌ڵگه‌ی‌ تاوان بۆ شوێنی‌ ڕوداوه‌كه‌، به‌پێی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، ده‌ركه‌وت كه‌ ناوبراو له‌ڕێی‌ خۆهه‌ڵواسینه‌وه‌ له‌ماڵه‌كه‌ی‌ خۆی‌ كۆتایی به‌ژیانی‌ خۆیهێناوه”‌.

.

له‌ئێستادا ته‌رمی‌ شاعیرو نوسه‌ر محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ پزیشكی‌ دادوه‌ری‌، به‌مه‌به‌ستی‌ پشكین‌و ئه‌نجامدانی‌ توێكاریی. هاوكات له‌لایه‌ن بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ئه‌مڕه‌وه‌ په‌ڕاوی‌ لێكۆلینه‌وه‌ بۆ ڕوداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌.

 

محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان ته‌مه‌نی‌ 67 ساڵه‌و یه‌كێكه‌ له‌شاعیرو نوسه‌ره‌ دیاره‌كانی‌ شاری‌ سلێمانی ‌‌و هه‌رێمی‌ كوردستان.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل