fbpx
Shadow Shadow

تەرمى پیاوێکى 73 ساڵ گەیەندرایە نەخۆشخانەی قەڵادزێ و تەرمى گەنجێکیش لە گەرمیان بە هەڵواسراوى دۆزرایەوە

21:43 دوو شه‌ممه‌ 04 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

تەرمی پیاوێکی 73 ساڵ گەیەندرایە نەخۆشخانەی قەڵادزێ، پاش توێکارى دەرکەوتوە 10 بۆ 15 کاتژمێر بەسەر مردنیدا تێپەڕیوە دواتر تەرمەکەى دۆزراوەتەوە، لەلایەکى دیکەشەوە پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، تەرمى گەنجێکى خەڵکى کەلار بە هەڵواسراوى دۆزراوەتەوە و لە پزیشکى دادى کەلارە.

,

پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکرد: “کاتژمێر 8ی ئەمشەو دووشەممە 4ی تشرینی دووەمی 2019، تەرم پیاوێکى لەدایکبوی ساڵی 1946 کە پیشەى کاسب بوە، گەیەندراوەتە نەخۆشخانەى قەڵادزێ، دوای توێکاری لاشەکەی ڕادەستی کەسوکارەکەی کراوەتەوە”.

,

ئەوەش خراوەتەڕو: “بە وتەی کەسوکارەکەی لە بەیانی ئەمڕۆ چۆتە باخەکەی لەنزیک پڕۆژەی ئاوی خاس، لەکاتی بڕینی داری مێو هەڵدێراوە و بەو هۆیەشەوە گیانیلەدەستداوە، بە وتەی پزیشکی دادیش، 10 بۆ 15 کاتژمێر بەسەر مردنیدا تێپەڕیوە”.

,

قوربانییەکە دانیشتوی گەڕەکی ڕاپەڕینە لە قەڵادزێ، لەئێستاشدا پۆلیس دۆسییەی لێکۆڵینەوەى بۆ ڕوداوەکە کردووتەوە و لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامن، وەک پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەى پێکردووە.

,

لەلایەکى دیکەوە، پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند: “ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ئاگادارکراینەوە، لە بوونی تەرمی هاوڵاتییەک بە هەڵواسراوی لەنێو کارگەیەکی چەو و لم لەسەر ڕوباری سیروان، دەست بەجێ مەفرەزەکانی پۆلیس چونەشوێنی ڕوداوەکە پاش کۆکردنەوەی کۆمەڵێک بەڵگە لە شوێنی ڕوداوەکە تەرمەکەیان هێنایە پزیشکی دادوەری قەزای کەلار بەمەبەستی توێکاری”.

,

پۆلیسی گەرمیان ئەوەشى خستوەتەڕو: “ئەو هاوڵاتییەى گیانیلەدەستداوە لە ڕەگەزى نێرە و لەدایکبوی ساڵى 1981، دانیشتوی قەزای کەلارە و بۆ ماوەی شەش ڕۆژە لەماڵ دەرچوە و نەگەڕاوەتەوە”.

,

لە ئێستادا پۆلیسی گەرمیان چاوەڕێی ڕاپۆرتی پزیشکی دادوەریە و لێکۆڵینەوەی ورد دەکات لەسەر چۆنێتی ڕوداوەکە، کە ئایا حاڵەتەکە کوشتنە یان خۆکوژییە؟، وەک پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاندووە.
,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل