Shadow Shadow

تێنسزانێکی پلەی 78ی جیهان ڕۆجێ فێدرێری تاساند

09:03 چوار شه‌ممه‌ 04 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

لە ئەنجامێکی چاوەڕواننەکراو و شۆکهێنەردا رۆجێ فێدرێری یاریزانی تێنسی سەر زەویی سویسرا و پلەی سێیەمی جیهان بە گریگۆر دیمیترۆڤی بولگاریی پلەی 78ی جیهان دۆڕا و  ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتیی کراوەی ئەمریکا بۆ تێنس کرد.

.

شەوی ڕابردوو لە چوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی چارەگی کۆتایی پاڵەوانێتیی کراوەی ئەمریکا ، رۆجێ فێدێرێری سویسری کە ئێستا سێیەمی ڕیزبەندی جیهانە، رووبەڕووی گریگۆر دیمیترۆڤی بولگاری بووەوە کە لە پلەی 78ی جیهاندایە، هەرچەندە هەمووان چاوەڕوانی بردنەوەی ئەستێرە سویسرییەکە بوون،بەڵام یارییەکەی بە ئەنجامی دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە سێ کۆمەڵە بە یاریزانە بولگارییەکە پێدۆڕاند و ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد.

.

لە یارییەکەدا لە کۆمەڵەی یەکەمدا فێدرێر شەش بە  سێ بردەوە، بەڵام کۆمەڵەی دووەمی چوار بە شەش دۆڕاند، لە کۆمەڵەی سێیەمدا دووبارە فێدرێر شەش  بە سێ براوە بوو، لە لە بەرامبەردا دیمیترۆڤی لە کۆمەڵەکانی چوارەم و پێنجەمدا ڕیمۆنتادای کرد و  بە ئەنجامی شەش بە چوار و شەش بە دوو سەرکەوتوو بوو بەسەر فێدرێردا و لە ئەنجامدا بە سێ کۆمەڵە بەرامبەر بە دوو کۆمەڵە یاریەکەی لێبردەوە، کە ئەو بردنەوەیە یەکەم بردنەوەی ئەو یاریزانە بوو لە کۆی هەشت یاری لەگەڵ فێدرێردا.

.

لە قۆناغی داهاتووشدا دیمیترۆڤ رووبەڕووی دانیێل میدڤیدێڤی ڕووسی دەبێتەوە کە ئەویش بەسەر ستان ڤاڤرینکای سویسری سەرکەوتنی بەدەستهێنا و  گەیشتە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی پاڵەوانێتییەکە.

.

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل