fbpx
Shadow Shadow

تیکتۆک داوای لێبوردنی کرد لەسەر سڕینەوەى ڤیدیۆی کچێک لەبارەى موسڵمانانی چین

12:30 پێنج شه‌ممه‌ 28 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک داوای لێبوردنی کرد بەهۆی سڕینەوەى ڤیدیۆی بەکارهێنەرێک کە تێیدا ڕەخنەى گرتبوو لە مامەڵەى حکومەتی چین بەرانبەر موسوڵمانانی ئەو وڵاتە و ڕایگەیاند، “دوای یەک کاتژمێر لە سرینەوەی، ڤیدیۆکە دانراوەتەوە”.

.

تیک تۆک کە کۆمپانیایەکی چینی بە ناوی “بایت دانس” خاوەنداری دەکات لەلایەن بۆردی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکاوە تۆمەتبارکراوە بە کۆنتڕۆڵکردنی زانیارییە کەسییەکان و سانسۆرکردنی ناوەڕۆکە سیاسییەکان.

.

ڤیدیۆکە کە زیاتر لە یەک ملیۆن و 600 هەزار بینەری هەبووە، لەلایەن کچێکەوە بەناوی “فەیروزە عەزیز” بڵاوکراوەتەوە و تێیدا لەگەڵ بەکارهێنانی مقەسی بۆ چاککردنی برژانگی باس لە شێوازی مامەڵەى حکومەتى چین لەگەڵ موسڵمانانی ئیگۆر و بارودۆخی ژیانیان دەکات.

.

فەیروزە عەزیز لەسەر تویتەرەکەى نوسیویەتی، لەدوای بڵاوکردنەوەى ڤیدیۆکە لەلایەن تیکتۆکەوە بۆ ماوەى مانگێک بلۆککراوە لە پۆستکردنی ڤیدۆ، ڕۆژی دواتریش وتی کە ڤیدیۆکەى لەسەر تیک تۆک سڕاوەتەوە.

.

ئیرک هان، بەرپرسی سەلامەتی تیکتۆک لە ئەمریکا وتی، “ڤیدیۆکە تەنها 50 خولەک ڕاگیراوە و داوای لێبوردن دەکەین بۆ ئەو هەڵەیە.”

.

وتیشی، “بەهۆی هەڵەى چاودێریی مرۆییەوە ڤیدیۆکە سڕاوەتەوە، بەڵام بە هیچ شێوەیەک لەدژی یاساکانمان نییە و نابێت بسڕێتەوە.”

.

لە ڤیدیۆکەدا فەیروزە باس لە فێرکاری چاککردنی برژانگ دەکات بۆ خانمان و دەڵێت، لەگەڵ چاککردنی برژانگدا “بڕۆن سەرێک بدەن لە ئینتەرنێت و بگەڕێن بزانن موسوڵمانانی چین لە چ دۆخێکدان کە زیندانی دەکرێن و منداڵەکانیان دەڕفێنرێن و لاقە دەکرێن.”

.

دەشڵێت، “زۆر لە موسوڵمانان دەکرێت ئاینی خۆیان بگۆڕن، شەراب بخۆنەوە و گۆشتی بەراز خۆن.”

.

لە کۆتاییدا، فەیروزە دەڵێت، “ئەوە هۆڵۆکۆستێکی ترە بۆیە تکایە ئاگاداربن و هۆشیاریتان هەبێت.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل