Shadow Shadow

تیمێکى پۆلیس لە زێى بچوک بەرازێکى تۆپیویان دەرهێنا

16:52 پێنج شه‌ممه‌ 04 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى راپەڕین، راگەیەندراوێکى لەبارەى دەرهێنانى بەرازێکى تۆپیو لە زێى بچوک لەلایەن تیمێکیان، بڵاوکردەوە.

.

لە راگەیەندراوەکەى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى راپەڕین، ئاماژە بەوە کراوە “پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌كانمان له‌ بنكه‌ی پۆلیسی فرياكه‌وتنی پشده‌ر له‌ بوونی ئاژه‌ڵێكی تۆپیو له‌ جۆری ( به‌راز) له‌ قه‌راخ زێی بچوك ئاگاداركران، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كان گه‌یشتنه‌ شوێنی مه‌به‌ست و لاشه‌ی ئه‌و ئاژه‌ڵه‌یان له‌ ڕووباره‌كه‌ ده‌رهێنا”.

.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لاشەى بەرازەکە له‌ شوێنی دور  ژێر خاك كراوە تا نه‌بێته‌ هۆی پیسبوونی ئاوه‌كه.

.

‌ ئاوی خواردنه‌وه‌ی شاری قه‌ڵادزێ له‌ زێی بچوكه‌وه‌ دابین ده‌كرێت و تۆپینی ئه‌و جۆره‌ ئاژه‌ڵانه‌ش له‌ قه‌راخ زێی بچوك كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر پیسبوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان ده‌بێت.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل