fbpx
Shadow Shadow

تیمێکى پزیشکى 35 کەسی چاودێرى تەندروستى حاجییانى هەرێم دەکەن

08:35 چوار شه‌ممه‌ 07 ئاب 2019
article image

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

تائێستا یەک حاڵەتی گیان لەدەستدان لەنێو حاجیانی هەڕێمی کوردستان تۆمار کراوە، حاجییەکی دیکەش توشی جەڵدەی مێشک بووە، بەگشتیش تەندروستی حاجیان هەرێمی تا ئێستا باشە وتیمێکى هەرێمى کوردستانیش کە لە 35 کارمەندى تەندروستى و پزیشک پێکهاتوون چاودێرى لایەنى تەندروستى حاجییانى کوردستان دەکەن.

.

نەبەزئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێمی کوردستان تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “بەگشتی تەندروستی حاجیان هەرێمی کوردستان زۆرباشە و هیچ گرفتێکیان نییە، بەردەوام خزمەتگوزارییە پزیشکییەکانیان پێشکەش دەکرێت، ئەوەش لەلایەن تیمی پزیشکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە  پێکهاتووە لە 35 کارمەندى تەندروستى و پزیشک”.

.

وتەبێژەکەى ئەوقافى هەرێم ئەوەشى ئاشکرا کرد، یەک حاڵەتی گیان لەدەستدان لەنێو حاجییانى هەرێم تۆمار کراوە، کە ئافرەتێکی تەمەن 70 ساڵى خەڵکی قەزای زاخۆ بوو، لە ئێستاشدا یەک حاجی توشی جەڵدەی مێشک بووە و لەژێر چاودێری پزیشکییە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری مەکە.

.

بەگوێرەى ئامارەکانى ئەوقافى هەرێم، بۆ ئەمساڵ زیاتر لە 120 کۆمپانیا سەرپەرشتی گۆاستنەوەی حاجیانیان کردووە بۆ وڵاتی سعودیە.

.

لە 14ى تەموزى ئەمساڵ یەکەم کاروانى حاجیانی هەرێمی کوردستان بەرەو سعودیە بەڕێکەوتن، بە مەبەستى بەجێهێنانى حەج، دوا کاروانیش لە 26ى هەمان مانگدا بەڕێکەوتن، لە ئێستاشدا زیاتر لە حەوت هەزار حاجی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی بەجێهێنانی حەجن.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل