fbpx
Shadow Shadow

کەى تونێلەکە دادەخرێت؟

تیمێکى وەزارەتى ئاوەدانکردنەوەى هەرێم سەردانى تونێلى دەربەندیخان دەکات

10:10 پێنج شه‌ممه‌ 15 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

تیمێکی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، بە مەبەستی نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان دەچنە شارەکە و لە ڕۆژی شەممەی داهاتوەوە دەست دەکەن بە نۆژەنکردنەوەی تونێلەکە.

,

مه‌ریوان مه‌لا حه‌سه‌ن، وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاندووە: “ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی ئابی 2019 تیمێکی وەزارەتمان لەسەر ڕاسپاردەی دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، سەردانی تونێلی دەربەندیخان دەکەن”.

,

وتەبێژى وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە ئاماژەى بەوەشکرد، تیمەکەیان ئەمڕۆ تەنها بۆ ئامادەکردنی دەرخستەی چۆنیەتی نۆژەنکردنەوە و بڕی تێچوی پێویست بۆ نۆژەنکردنەوەکە دەچنە دەربەندیخان، دواتر لە ڕۆژی شەممەی داهاتوەوە کە دەکاتە 17ی ئابی 2019ەوە سەرباری پشوی جەژن، بەڵام بە بڕیاری وەزیری ئاوەدانکردنەوە دەست دەکرێت بە نۆژەنکردنەوەی تونێلەکە.

,

لەلایەکى دیکەوە ڕێژەن بورهان، بەڕێوبەری هاتوچۆی دەربەندیخان ڕایگەیاندووە: “لیژنەیەکی تایبەتمەند لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی رێگاوبانی پارێزگای سلێمانی لە کێشەکانی تونێلەکەیان کۆڵیوەتەوە، دەرخستەیەک بە بڕی 97 ملێون دینار ئامادەکراوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتانەی کە ڕۆژانە توشی شۆفێران دەبێت”.

,

بەڕێوبەری هاتوچۆی دەربەندیخان ئاماژەی بەوەشکردووە، چیتر گرفتەکانى تونێلى دەربەندیخان بە پرۆژەی بچوک و پڕکردنەوە بە کۆنکرێت و قیرکردنی یەک دوو چاڵێک و داپۆشینی ڕەگلە چارەسەرناکرێن.

,

لەبارەى داخستنى تونێلەکەوە کە ڕێگاى سەرەکى نێوان کەلار و سلێمانییە، بەڕێوەبەرى هاتوچۆى دەربەندیخان وتى، لەکاتى داخستن و کارکردن لەو تونێلەدا هاوڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە.

,

تونێلی دەربەندیخان له‌ ساڵی 1954 لەلایەن دوو کۆمپانیای ئیتاڵی و فه‌ره‌نسی دروست کراوە، له‌ سەرەتای ساڵی 1958 کراوەتەوە و ئەو تونێلە بەشێک لە ناوچه‌كانی گه‌رمیان و پارێزگای سلێمانی پێکەوە دەبەستێتەوە و درێژییەکەشی 713 مەترە.

,

بڕیارى سەردانیکردنى تیمى وەزراەتى ئاوەدانکردنەوەش دوای ئەوە دێت، کە سەرەتای ئەم هەفتەیە وێنه‌ی چاڵێكی گه‌وره‌ له‌ ناو تونێلی ده‌ربه‌ندیخان بڵاوکرایەوە له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان کە ئاستەنگی گەورەی بۆ شۆفێران دروست کردووە.

,

شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ وەک دەستپێشخەرییەک ڕایگەیاند: “ئاماده‌م له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا ته‌واوی تونێله‌كه‌ نۆژه‌ن بكەمەوە‌ و ڕوناكی و كاری بۆیاخكردنه‌كه‌شی تەواو بکەم”.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل