fbpx
Shadow Shadow

هەواڵی ڕاستەوخۆ

تیمی تۆپی پێی كچانی یانەیەكی كوردی بوونه‌ پاڵەوانی سوریا

14:10 سێ شه‌ممه‌ 28 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس كورد-

بۆ یەكەمجار پاڵەوانێتی تۆپی پێی خانمان لە دیمەشقی پایتەختی سوریا بەڕێوەچوو كە 7 یانە تێیدا بەشدار بوون و یەكێك لەوانەش تیمێكی كوردی بوون و بونە پاڵەوانی خولەكە.

.

ئیبراهیم عەلی، یەكێك لە ئەندامانی ئیدارەی یانەی عامودا رایگەیاند، یانەكه‌یان لە خولی سوری بۆ ساڵی 2019 بۆ 2020 توانی لەنێوان 7 یانەدا پلەی یەكەم بەدەست بهێنێت.

.

یانەی عامودا بۆ خانمان لەساڵی 2016 دامەزراوە و  بەشداری لەچەندین خولی تۆپی پێ‌ كردوە و چەند یاریزانێكیشیان بانگهێشتی هەڵبژاردەی سوریا بۆ خانمان كران و لەساڵی 2018 بەشداری جامی نەتەوەكانی ئاسیایان كرد كە لەوڵاتی ئەردەن بەڕێوەچوو.

.

یانە بەشداربوەكانی خولی سوری بۆ خانمان یانەكانی پارێزگاكانی سوەیدا، حمص، دیمەشق و حەما تێیدا بەشداربون.

.

عامودا یەكێكە لە شارۆچكەكانی سەربە پارێزگای حەسەكە و لەنزیك سنورەكانی توركیایە.

.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل