fbpx
Shadow Shadow

چەندین ڕوبەڕوبوونەوەی بەهێز لە قۆناغی کۆمەڵەکەندا هەیە

تیروپشکی چامپیۆنسلیگ ڕاکێشرا و بەرشەلۆنە لە بەهێزترین کۆمەڵەدایە

20:23 پێنج شه‌ممه‌ 29 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

 

ئەمشەو لە شاری مۆناکۆی فەڕەنسا تیروپشکی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بۆ وەرزی 2019 – 2020 ڕاکێشرا و چەندین ڕوبەڕووبونەوەی بەهێز لەخۆدەگرێت، کە گرنگترینیان لەنێوان ڕیاڵ مەدرید و پاریس سانجێرمان دەبێت لە کۆمەڵەی یەکەمدا.

.

هاوکات یەکێکی دیکە لە یارییە ڕوبەڕوبوونەوە بەهێزەکان، لە نێوان ئەتلەتیکۆ مەدرید و یۆڤانتۆس دەبێت لە کۆمەڵەی “D”دا، هاوکات لە کۆمەڵەی “A”دا هەریەک لە ڕیاڵ مەدرید و پاریس سانجێرمان ڕوبەڕووی یەکدەبنەوە.

.

سەرجەم کۆمەڵەکان:

.

کۆمەڵەی یەکەم: پاریس سانجێرمان، ڕیاڵ مەدرید، کلۆپ بروج، گەڵاتەسەرای.

.

کۆمەڵەی دووەم: بایرن میونشن، تۆتنهام، ئۆڵۆمپیاکۆس، کریڤنازێڤدا.

.

کۆمەڵەی سێیەم: مانچستەرسیتی، شاختار دۆنێتسک، دینامۆزەگرەب، ئەتلەنتا

.

کۆمەڵەی چوارەم: یۆڤانتۆس، ئەتلەتیکۆمەدرید، بایرن لیڤەرکوزن، لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ

.

کۆمەڵەی پێنجەم: لیڤەرپوڵ، ناپۆلی، ساڵسبۆرگ، جینک

.

کۆمەڵەی شەشەم: بەرشەلۆنە، بروسیا دۆرتمۆند، ئیتەرمیلان، سلاڤیابراگ.

.

کۆمەڵەی حەوتەم: زینیت، بەنفیکا، لیۆن، لایبزیگ،

.

کۆمەڵەی هەشتەم: چێڵسی، ئەیاکس، ڤالێنسیا، لیل.

 

.

 

ئەم وەرزە کە 64هەمین وەرزی پاڵەوانێتییەکە دەبێت و لە 63 ساڵی پێشووی پاڵەوانێتییەکەدا ڕیاڵ مەدرید زۆرترین نازناوی بەدەستهێناوە کە 13 نازناوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل