fbpx
Shadow Shadow

"حكومه‌ت ماڵ و موڵكى زانكۆیه‌كى داود ئۆغڵۆى بلۆك كرد"

تۆڵه‌كردنه‌وه‌ى ئه‌ردۆگان له ‌هاوبیرانى دوێنێى و نه‌یارانى ئه‌مڕۆى داخستنى دامه‌زراوه‌یەکى زانستی بەدواداهات

21:24 چوار شه‌ممه‌ 20 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

بانكێكى سەربە حکومەتى تورکیا، سه‌رجه‌م ماڵ و موڵكى زانكۆیه‌كى نێوده‌وڵه‌تى بلۆك کرد، کە خاوەندایەتییەکەى دەگەڕێتەوە بۆ داود ئۆغلۆ، زانكۆكه‌ش ده‌ڵێت، كاره‌كه‌ نایاساییه‌ و ئامانجى په‌كخستنى زانكۆكه‌یه‌ نه‌ك شتى تر.

,

گۆڤارى فۆرن پۆڵسى بڵاویكرده‌وه‌، دادگاى ئه‌سته‌نبوڵ پاڵپشتى داوایه‌كى (بانكى خه‌ڵق)ى حكومه‌تى توركیاى كرد، بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ى بڕى 70 ملیۆن دۆلار لە زانکۆى “ئەستەنبوڵى شەهیر”، کە پێشتر وەک پاڵپشتیكردنى زانكۆكه‌ پێی بەخشیوە.

,

لە یەکەم هەنگاویشیدا بۆ لێسەندنەوەى ئەو پارەیە، بانکى خەلق سه‌رجه‌م موڵك و ماڵى ئه‌و زانكۆیه‌ى بلۆك كرد، ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاندووه،‌ هۆكارى ئه‌و كاره‌ى  ئه‌وه‌یه‌ نرخى زه‌وى ئه‌و زانكۆیه‌ قه‌ره‌بوى ئه‌و پاره‌یه‌ ناكاته‌وه‌ كه‌ پێیاندراوه‌.

,

بانکى خەلق له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ له ‌لیستى ڕه‌شدایه،‌ به‌هۆى ئه‌وه‌ى پابه‌ند نه‌بوه‌ به‌ سه‌پاندنى سزا ئابورییه‌كان‌ بەسەر ئێراندا.

,

فۆرن پۆڵسى باسى له‌وه‌شكردووه‌، ده‌ركردنى ئه‌و بڕیاره‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ وازهێنانى داود ئۆغڵۆ له‌ حیزبه‌كه‌ى ئه‌ردۆگان و گومانى ئه‌وه‌ش ده‌كرێت ئەو بانکە فه‌رمانه‌كانى ئه‌ردۆگانى له‌و كاره‌دا جێبه‌جێكردبێت.

,

زانكۆى ئه‌سته‌نبوڵى شه‌هیر ساڵى 2008، له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵۆوە‌ له ‌ناوه‌ندى شارى ئه‌سته‌نبوڵ دامه‌زراوه‌، زیاتر له‌ نۆ هه‌زار خوێندكارى هه‌یه‌.

,

گۆڤاره‌كه‌ ئه‌وه‌شى خستوه‌تەڕو، بلۆككردنى هه‌ژمارى بانكى و موڵك و ماڵى ئه‌و زانكۆیه‌ واتا پێنه‌دانى مووچه‌ى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى، به‌وه‌ش گرفتى گه‌وره‌ بۆ زانكۆكه‌ دروست ده‌بێت.

,

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا زانكۆكه‌ ڕه‌خنه‌ى توندى له‌و بڕیارهى بانکە حکومییەکە گرتوە، ڕایگەیاندووە، ئه‌و كاره‌ هیچ بنه‌مایه‌كى یاسایی نییه‌ و مه‌به‌ستیش بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانى دارایى وڵات نییه،‌ به‌ڵكو ئامانجى په‌كخستنى ده‌زگایه‌كى فێركارى زانستى سه‌ركه‌وتوه‌.

,

زانكۆى ئه‌سته‌نبوڵى شه‌هیر ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، بانکى خەلق ڕێگه‌یان نادات سود له‌و قه‌رزه‌ وه‌ربگرن كه‌ بۆ زانكۆكه‌یان ته‌رخانكراوه‌، به‌بیانوى چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانى دارایی.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل