fbpx
Shadow Shadow

"تۆمەتبارەکانى دیکە داوادەکەن دادگایی نەکرێن"

تۆمەتبارێکى دۆسیەى “دزینی” موچەى کارمەندانى نەخۆشخانەی شار ئازاد کرا

12:21 دوو شه‌ممه‌ 30 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

 

دادگای سلێمانی ڕایگەیاند، تۆمەتبارێکى دۆسیەى “دزینى” موچەى کارمەندانى نەخۆشخانەى شارى سلێمانى لەلایەن دادگاوە ئازادکراوە، تۆمەتبارەکانى دیکەش داوایان کردووە لە ئێستادا دادگایی نەکرێن و پڕۆسەکە دوابخرێت.

.

نزیکەی حەوت مانگ بەر لە ئێستا و لە ڕۆژی 12ی ئاداری 2019دا لە کاتی گواستنەوەی پارەی موچەى فەرمانبەرانی نەخۆشخانەی شار لە بانکەوە بۆ نەخۆشخانەکە کە بڕی ملیارێک و 600 ملیۆن دینار بوو، باندێک ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی پارەکەیان ڕفاند و پارەکەیان برد، دبەڵام دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیرکران.

.

تۆمەتبارەکان لە شەش کەس پێکهاتبوون، کە یەکێکیان ژنە فەرمانبەرێکى نەخۆشخانەکە بوو، کە بەتۆمەتى پێدانى زانیارى بە باندەکە دەستگیرکرابوو.

.

عومەر ئەحمەد، وتەبێژی دادگای سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند “دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ سەرجەم تۆمەتبارەکان، دۆسیەکە کرا بە دوو دۆسیە، دۆسیەی ئەو ئافرەتەی دەستگیرکرابوو لە دۆسیەی پێنج کەسەکەی دیکە جیاکرایەوە، چونکە ئافرەتەکە نکۆڵی لەوە دەکرد بەشدار بوبێت لە تاوانەکەدا”.

.

وتیشی “دوای ئەوەی هیچ بەڵگەیەک لەسەر تاوانباربوونی ئافرەتەکە نەدۆزرایەوە، چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا ئازاد کرا، بەڵام پێنج کەسەکەی دیکە هێشتا دادگایی نەکراون”.

.

عومەر ئەحمەد ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو پێنج کەسە داوایان کردووە لە ئێستادا دادگایی نەکرێن و پڕۆسەکە دوابخرێت، داواکەشیان لەئێستادا لە دادگای تەمیزە و چاوەڕوانی وەڵامی ئەوانن.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل