fbpx
Shadow Shadow

چۆن قسە لەگەڵ بەرپرسە سەربازییەکانى ئۆپراسیۆنەکە دەکات؟

تۆمارێکى دەنگى ترەمپ لە ساتى کوژرانى سولەیمانى و موهەندیسدا “دووان بەنرخى یەک”

10:51 شه‌ممه‌ 18 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

ماڵپەڕى سی ئێن ئێن-ی ئەمریکى بڵاویکردەوە، کە تۆمارێکى دەنگى دۆناڵد ترەمپی سەرۆکى ئەمریکاى دەستکەوتووە کە وردەکاریی ساتى کوژرانى قاسم سولەیمانى و ئەبو مەهدی موهەندیس ئاشکرا دەکات.

.

بەپێی سی ئێن ئێن، قسەکانى ترەمپ لەبارەى رووداوەکە لە ئێوارە خوانێکدا بووە لە کاتى کۆکردنەوەى کۆمەکی خۆبەخشی لەگەڵ کۆمارییەکان لە باکوری فلۆریدا لە ئێوارەى رۆژى هەینیدا.

.

دەقی تۆمارە دەنگییەکەى ترەمپ:

“لە کامێراکانەوە لەدووری چەند میلێک لە ئاسمان” ترەمپ دەڵێت گوێی لە بەرپرسە سەربازییەکان گرتووە لە کاتى پێکانى ئامانجەکە.

.

“ئەوان پێکەوەن گەورەم” بەرپرسە سەربازییەکان ئاگاداریان کردمەوە.

.

“گەورەم دوو خولەک و 11 چرکەیان لەبەردەستە، هیچ وەڵامێکیان نییە، دوو خولەک و 11 چرکە بۆ ژیان، گەورەم ئەوان لەناو ئۆتۆمبێلەکەدان، ئۆتۆمبێلێکى زرێپۆشە، گەورەم دوو خولەکیان ماوە لە ژیان، گەورەم 30 چرکە، 10، 9، 8…

.

دواتر لە پڕ “بووم” خاوەن گەورە و پایەدار.

.

“دووان بە نرخی یەک” وەک ئاماژەیەک بۆ ئەو فەرمانەی کە دەریکرد بۆ کوشتنى ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکى حەشدی شەعبی لە عێراق لە تەنیشت قاسم سولەیمانییەوە.

.

ترەمپ “سولەیمانى لەبارەى وڵاتەکەى ئێمەوە قسەى نابەجێی دەکرد، دەبوو چەندێکى تر گوێمان لەوەبێت بێت؟”.

.

“سولەیمانى تیرۆریستێکى ناسراو بوو، لە لیستەکانى ئێمەدا بوو، دەبوو لە وڵاتەکەى خۆى بێت”.

.

درەنگانێکى شەوی سێی ئەم مانگە لە هێرشێکى ئاسمانى ئەمریکادا لە نزیک فڕۆکەخانەى بەغدا قاسم سولەیمانى فەرماندەی گشتی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی کوژران.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل