fbpx
Shadow Shadow

شەش ڕۆژ بوو کاندیدی کردبوو

تڕەمپ کاندیدی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگریی نه‌ته‌وه‌یی ئەمریکای کشاندەوە

11:07 شه‌ممه‌ 03 ئاب 2019
article image

ناس کورد

سەرۆکی ئەمریکا دوای شەش رۆژ، جۆن راتکێلفی لە کاندیدکردنی بۆ پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگریی نه‌ته‌وه‌یی وڵاتەکەی کشاندوە.

.

شەوی رابردوو 2ی ئابی 2019، دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا، تویتێکی لەبارەی کاندیدی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگریی نه‌ته‌وه‌یی بڵاوکردەوە.

.

دۆناڵد تڕەمپ لە تویتەکەیدا رایگەیاندوە “جۆن لی راتكڵیف ئه‌ندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا، كه‌ رۆژی 28ی تەمموزی 2019‌ وه‌ك كاندید بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌واڵگریی نه‌ته‌وه‌یی رایگه‌یاندبوو، كاندید ناكات بۆ ئەو پۆستە و کشاندویەتییەوە”.

.

تڕەمپ دەربارەی هۆکاری کشاندنەوەی راتکێلف نوسیویەتی “راگەیاندنەکان زۆر نادادپەروەرانە مامەڵەیان لەگەڵ راتکێلف کردوووە، چەندین تۆمەتیان بۆ هەڵبەستووە و ئەو تۆمەتانەش بەردەوام دەبن و دەبنە هۆی ماندوکردنی خۆی و خێزانه‌كه‌ی، بۆیە راتکێلف پێی باش بوە له‌ كۆنگرێس بمێنێته‌وه‌ و منیش لەو کاندیدکردنی بۆ پۆستە نوێکەی بەخشیومە”.

.

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەداوە “له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا كاندیدی نوێ بۆ پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ریی هه‌واڵگریی نه‌ته‌وه‌یی راده‌گه‌یه‌نم”.

.

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ڕۆژی یەکشەممەی رابردو 28ی تەمموزی 2019،  دۆناڵد تڕەمپ بەفەرمی جۆن لی راتکلێف، ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکای بۆ پۆستی بەڕێوەبەری هەواڵگریی نیشتمانیی کاندید کرد.

.

بەڵام دوای کاندیدکردنی لەلایەن میدیاکانی ئەو وڵاتەوە ڕوبەڕووی ڕەخنەی زۆر کرایەوە، باس لەوەکرابو کە “ڕاتکێلف تێوەگلاوە لە پاڵپشتیکردنی ژمارەیەک گروپی توندڕەو و تیرۆرستی.”

.

بەپێی میدیاکانی ئەمریکا “ڕاتکێلف ژمارەیەک بەڵگەی لەسەرە لە کاتی دادوەری ویلایەتی تەکساسزدا ناداپەروەر بووە، هەروەها ئەزمونێکی زۆر کەمی لە هەواڵگری ئاسایشی هەیە و شیاوی ئەو پۆستە نییە”.

.

ئەمەش لەکاتیکدایە کە پێشتر دان کۆتس، بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری نیشتمانی ئەمریکا نامەی دەستلەکارکێشانەوەی ڕادەستی دۆناڵد تڕەمپ کرد هەروەها بڕیارە لە رۆژی 15ی ئاب نووسینگەکەی جێبهێڵێت.

.

بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگریی نیشتمانیی ئەمریکا لەساڵی 2005ەوە دامەزراوە و بە بەڕێوبەرایەتییەکەی زۆر گرنگی ئەمریکا دادەنرێت، دان کۆتس پێنجەم کەس بوو پۆستی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکەی وەرگرتبێت.

.

جۆن لی راتکلیف لە 20ـی تشرینی یەکەمی 1965 لەدایکبووە ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکایە لە بازنەی تێکساس  و لە ئیدارەی جۆرج بوشدا لە ساڵی 2004 بەرپرسی ئاسایشی نیشتمانی و دژەتیرۆر بووە لە تێکساس ،ساڵی 2015 دادوەری ناوچەی رۆژهەڵاتی تێکساس بووە ،سەر بە پارتی کۆمارییەکانە.

.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل